• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بۆردی‌ پەروەردەو ڕاهێنان لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کۆبوویەوە

ڕۆژی‌ سێشەممە، ١٨ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، و م.ئاراس ناصر، سەرۆکی‌ بۆرد، بۆردی‌ پەروەردەو ڕاهێنان لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌‌و مافناس ژیار جەلال، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، کۆبوونەوەی‌ دووەمی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئەنجامدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ وتەیەکی‌ پیشکەشکردو لە وتەکەیدا ئاماژەی‌ بە بایەخی‌ کارەکانی‌ بۆردەکە کرد کە لە ڕووی‌ ستراتیجیەوە بۆ ئایندەی‌ مناڵان بایەخی‌ گەورەی‌ هەیەو هەموو پشتگیریی‌ و پشتیوانیەکی‌ بۆ دەربڕین، هەروەک هیوای‌ خواست بۆردەکە زۆر بە وردی‌ ئامانجەکانی‌ خۆی‌ و میکانیزمی‌ کارکردنی‌ دیاربکات و لە چوارچێوەی‌ یاساو ڕێنماییە بەرکارەکاندا، هاوشانی‌ دابینکردنی‌ پێداویستیە ڕۆژانەییەکان بۆ منداڵانی‌ ماڵەکانی‌ دەوڵەت، دەرفەتی‌ پەرەوەردەو ڕاهێنانێکی‌ تەندروست بڕەخسێنن، تا لە ئایندەدا ببنە تاکێکی‌ پێشگەیشتوو و تێگەیشتوو چاکەکار لە کۆمەڵگەدا، هەر لەوتەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ پێویستە بەرنامە پەروەردەییەکان بۆ چاندنی‌ بەها بەرزەکان بە شێوازێکی‌ سەردەمیانە بن تا منداڵانن بە ئارەزوویەکی‌ زۆرەوە بەشداریی‌ بکەن.

لای‌ خۆشیەوە، بەڕێز ئاراس ناصر، سەرۆکی‌ بۆرد و سەرجەم ئەندامانی‌ بۆرد سوپاسی‌ ئامادەبوون‌و پاڵپشتی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیان کردو ئامادەیان بە گرنگی‌ کارەکانیان داو ئەوەیان خستەڕوو کە بۆردەکە لە کۆبوونەوەی‌ یەکەمی‌ خۆیدا پلان و ستراتیجی‌ خۆی‌ داڕشتووەو بەردەوامیش دەبێت لە دۆزینەوەی‌ میکانیزمی‌ کارکردن و چاودێری‌ و بەدواداچوونی‌ پلان و بەرنامەکان.

بۆردی‌ پەروەردەو ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ماڵەکانی‌ دەوڵەت، بۆردێکە بۆ دانانی‌ پلان‌و ستراتیجی‌ کارکردن لە بواری‌ پەروەردەو ڕاهێنان بۆ منداڵانی‌ ماڵەکانی‌ دەوڵەت و تیایدا ژمارەیەک بەرپرسی‌ بەش و سەرپەرشتیارو بەرێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ و بەرپرسی‌ ماڵەکان ئەندامن‌و تا ئێستا دوو کۆبوونەوەی‌ ئەنجامداوە.


19/08/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.