ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٠، بەئامادەبوونی بەڕێزان م.عومەر گوڵپی، بەرێوەبەری گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیو خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیو م.ئاراس ناصر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزانو م.هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، ڕاهێنانێکی تایبەت بە بنەماکانی کارکردنی تەندروست لە ماڵەکانی منداڵان تایبەت بە ستافی ماڵی نەوجەوانانی کوڕان بەڕێوەچوو.
لە ڕاهێنانەکە پێکهاتبوو لە سێ وانە کەبریتبوون لە:
١ـ فریاگوزاری سەرەتایی دەروونی چیە، لە وتنەوەی م.ئاراس ماسر ساڵح، ماستەر لە دەروونناسی.
٢ـ جیاوازی تاکایەتیو کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر هەرزەکاران، لە وتنەوەی م.هیوا سەعید، ماستەر لە کۆمەڵناسی.
٣ـ ئەرکو بەرپرسیارێتی کارمەند لە دامەزراوەی کۆمەڵایەتیدا، لە وتنەوەی م.عومەر گوڵپی، ماستەر لە بەڕێوەبردن.
ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بە ستافەکانی ماڵی نەوجەوانانی کوڕانو تیایدا بە بەشداری گەرمو گوڕی بەشداربووان، گرنترین بنەماکانی کارکردن لە ماڵی منداڵانو شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکان خرانەڕوو.
ئەم ڕاهێنانە بەشێکە لە ستراتیجێکی فراوانی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ باشترکردنی تواناکانی بەرێوەبردنی ماڵەکانی منداڵانو بە زانستیکردنی کاری پەروەردەو گرنگیپێدانی زیاتری ژیانو تایبەتمەندی منداڵان لە ماڵەکانی حکومەت، ئەمە لە کاتێکدا لەگەڵ دەرکەوتنی نەخۆشی کۆرۆنا بەناچاری ڕاهێنانەکان ڕاگیرابوون، بریاروایە لەگەڵ باشتر بوونی دۆخی نەخۆشی کۆرۆناو لەگەڵ ڕێنماییەکانی خۆپارێزی، ڕاهێنانو چالاکییە پێویستەکان دەست پێبکەنەوە.