• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مەڕاسیمێکى رێزلێنان بۆ کارو خزمەتى ژمارەیەک کارمەند بەڕێوەچوو کە خانەنشین بوون

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 22ی‌ 7ی‌ 2020، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، مه‌ڕاسیمێكی‌ ڕێزلێنان بۆ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ته‌مه‌نی‌ یاسایی‌ كارو خزمه‌تیان ته‌واو بوو و له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ ڕابردوودا خانه‌نشین بوون.

له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ نرخاندنی‌ كارو ماندووبوون‌و به‌خشینه‌كانی‌ كارمه‌ندان له‌ خزمه‌ت دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هیوای‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باش‌و ئاینده‌یه‌ی‌ خێری‌ بۆ خواستن.

هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ ئاماده‌بووانی‌ وت:" به‌و په‌ڕی‌ ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ده‌ستی‌ ڕێزو وه‌فا بۆ كارو خزمه‌ت‌و چالاكی‌ ئێوه‌ داده‌نێین كه‌ ته‌مه‌نێكی‌ پڕ خێرتان له‌ خزمه‌تكردنی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌خه‌رجدا، كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا بێجگه‌ له‌ به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركی‌ یاسایی‌، له‌ هه‌مان كاتدا بوونه‌ته‌ به‌شداری‌ كارێكی‌ پیرۆزی‌ خه‌یریی‌".

ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا ڕێزیان لێنرا بریتبوون له‌ به‌ڕێزان:
له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌:
ـ ئه‌ندازیار عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا.

له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێزان:
ـ  عه‌باس برا حمه‌ نوێجان.
ـ سازگار حه‌سه‌ن ساڵح.
ـ سایه‌ عومه‌ر سه‌عید.
ـ جه‌عفه‌ر عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم.
ـ عوسمان حه‌مه‌ئه‌مین.

له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێزان:
ـ هێرۆ عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د.
ـ نه‌سرین موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
ـ سوعاد مسته‌فا شه‌ریف.
ـ نافیعه‌ ساڵح سه‌عید.
ـ په‌روین عه‌لی‌ عه‌زیز.

له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێزان:
ـ نه‌سرین عه‌لی‌ كه‌ریم.
ـ شه‌مسه‌ مه‌حمود عه‌بدوڵڵا.


22/07/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.