• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنەی‌ باڵای‌ سەرپەرشتی‌ تۆمارکردنی‌ هەژارەکان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوویەوە

" ڕۆژی‌ دوو شەممە، ٢٧ی‌ ٧، کۆتا رۆژە بۆ گەڕاندنەوەی‌ فۆڕم"
لیژنەی‌ باڵای‌ سەرپەرشتی‌ تۆمارکردنی‌ هەژارەکان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوویەوە

ڕۆژی‌ دووشەممە، ٢٠ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠، بە سەرپەرشتی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، لیژنەی‌ باڵای‌ سەرپەرشتی‌ پرۆسەی‌ تۆمارکردنی‌ هەژارەکان بۆ پێدانی‌ هاوکاری‌ دارایی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ئیدارەی‌ ڕاپەڕین کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی‌ پرۆسەی‌ دابەشکردن‌و وەرگرتنەوەی‌ فۆڕمی‌ هەژاری‌‌و کراو ئەو گرفت و ڕێگریانەی‌ لەبەردەم پرۆسەکەدا هەن تاوتوێکران، هەروەک میکانیزمەکانی‌ کاری‌ داخڵکردنی‌ زانیارییەکان‌و شێوازی‌ کارکردنی‌ پڕۆگرامەکان خرایە بەرباس‌و لێکۆڵینەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ جەختیکردنەوە لەسەر بڕیارەکانی‌ لیژنەی‌ باڵای‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ بۆ بە ئامانجگرتنی‌ هەژارەکان لە پڕۆسەکەدا وتی‌:" گرنگترین حاڵی‌ ئەم شێوازی‌ دابەشکردنەی‌ فۆڕم ئەوەیە کە دەرفەتی‌ چونیەک بۆ هاووڵاتیانی‌ هەژار دەستەبەر دەکات تا بەبێ هیچ ناوەندگیرییەک بە پێی‌ مەرج‌و تایبەتمەندییەکان خۆیان وەک هەژار تۆماربکەن".

لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی‌ کاری‌ لیژنە لاوەکییەکان بە هەند وەرگیرا لە دڵنیابوونەوە لە ڕاستی‌‌و دروستی‌ زانیارییەکانی‌ فۆڕم‌و بوونی‌ بەڵگەنامەو دۆکیومێنتی‌ تەواو زانیاریی‌ دروست بۆ سەبماندنی‌ ئەوەی‌ ئەم خێزانە هەژاری‌ تەواوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا دەرفەتی‌ دابەشکردنی‌ فۆڕم‌و گەڕاندنەوەی‌ تا ڕۆژی‌ دوو شەممە، ٢٧ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠ بۆ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کراوەبێت‌و بۆ سنوری‌ ئیدارەی‌ ڕاپەڕینیش تا ڕۆژی‌ چوارشەممە، ٢٩ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠، لەو بەروارە بەدواوە فۆڕم لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر ڕێگەگرتن لەوەی‌ فۆڕمەکە لەلایەن خەڵکانی‌ ناشایستەوە پڕ بکرێنەوە، ئەوەش بۆ ڕەخساندنی‌ دەرفەت و وەرگرتنی‌ ئەو هاوکارییە بۆ هەژارترین خێزانەکان، هەروەک لە کەم‌و کورتی‌ هەر زانیارییەک‌و هەڵە پڕکردنەوەی‌ هاووڵاتی‌ بەرپرسیارە، چونکە بوون‌و بەردەوامی‌ مەترسی‌ کۆرۆنا ڕێگربوو لەوەی‌ کارمەندان لە فەرمانگەکان فۆڕمەکە بۆ هاووڵاتیان پڕ بکەنەوە.

بڕیاروایە لە ئایندەیەکی‌ نزیکدا لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (٣٥,٠٠٠) خێزان‌و لە سنوری‌ ئیدارەی‌ ڕاپەڕین (٨,٣٠٠) خێزان هەریەکەیان بە بڕی‌ (١٠٠,٠٠٠ - سەد هەزار دینار) هاوکاری‌ بکرێن لەو هاوکارییەی‌ کە حکومەتی‌ هەرێم لە سەرمایەدارەکانی‌ کۆکردەوە بۆ هاوکاری‌ هەژاران بەهۆی‌ دۆخی‌ کۆرۆناوە، مەرجی‌ سەرەکی‌ هاوکارییەکانیش بریتیە لەوەی‌ نابێت خێزان داهاتەکەی‌ چ مووچە بێت یان لە کەرتی‌ تایبەت لە (٤٠٠,٠٠٠٠ - چوار سەد هەزار دینار) زیاتر بێت.

بە پێی‌ ناوڕۆکی‌ ئەو فۆڕمەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پێویستە سەرۆک خێزان فۆڕمەکە پڕ بکاتەوەو بەرپرسیاریش دەبێت لە پیشکەشکردنی‌ زانیارییەکان‌و هەرکات دەرکەوت زانیاریی‌ ناڕاستی‌ پێشکەشکردووە، بە پێی‌ یاسا مامەڵەی‌ لەگەڵ دەکرێت.

بۆ بینینى فۆڕمەکە و وەرگرتنى زانیاریى پێویست و زانینى مەرجەکان سەردانى ئەم لینکەى خوا رەوە بکە:
https://socialsuli.com/News.aspx?id=1307&MapID=3


20/07/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.