بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەر دەکاتەوەو ڕێنمایی تیمەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژاران دەکات
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی ٧ی ٢٠٢٠، بەڕێز م.عومەر گوڵپی، بە هاوڕێیەتی بەڕێز ئاشتی ئیبراهیم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیو سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی پلانو ئەندازیار شەنگە کەریم، سەرپەرشتیاری پڕۆگرام لە هۆبەی ئامارو ئای تی، سەردانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانیان کردو بە هاوڕێیەتی بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە لیژنەکانی تۆماکردنی ناوی هەژارەکانی بەسەرکردەوەو پاشان لەگەڵبەشێک لە ستافەکان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوونی بۆ قۆناغەکانی دابەشکردنی فۆڕمی پڕکردنەوەی زانیاریی بۆ هەژارەکانو وەرگرتنەوەی و داخڵکردنی داتاو زانیارییەکان لە پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی کرد.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی جەختی کردەوە لەسەر پابەندی هەمووان بە پڕەنسیپ و ڕێنماییەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژارەکان و پشکنین و دڵنیابونەوە لە بوونی مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕم و زانیارییە پڕکراوەکان بەجۆرێک ڕەچاوی ڕێنماییەکانی وەزارەت ڕەچاو بکرێن.
بۆ بینینى فۆڕمەکە سەردانى ئەم لینکە بکە:
https://socialsuli.com/News.aspx?id=1307&MapID=3
|