• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کاردەکات بۆ کردنەوەی‌ ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ پەککەوتە

ڕۆژی‌ یەکشەممە، ١٢ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠، بە سەرپەرشتی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌‌و ئامادەبوونی‌ بەرێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌‌و شەوبۆ موحەمەد، شارەزای‌ کۆمەڵایەتی‌، نوخشە ڕەسوڵ، بەرێوەبەری‌ کارگێڕی‌ و ئاراس ناسر، بەرپرسی‌ بەشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سۆران سەعید، بەرپرسی‌ بەشی‌ پلان‌و ژیار جەلال، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ تایبەت بە کێشەی‌ بەساڵاچووانی‌ پەککەوتە لە ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ بەرێوەچوو.

لەو کۆبوونەیەدا، کێشەکانی‌ بەساڵاچووانی‌ پەککەوتە و چۆنیەتی‌ ڕەچاوکردنی‌ تایبەتمەندی‌ خزمەتگوزارییە تەندروستی‌‌و فسیۆلۆجی‌ و کۆمەڵایەتییەکان خرانەڕوو، پاشان لە ڕوانگەی‌ بەرژەوەندی‌ بەساڵاچووان و بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و ڕەچاوکردنی‌ تایبەتمەندی‌ پێویستی بەساڵاچووان لەو تەمەنە هەستیارەدا، بڕیاردرا ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ پەککەوتە بکرێتەوە، ئەوەش پاش وەرگرتنی‌ ڕەزامەندی‌ بەڕێز وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌.

جێی‌ ئاماژەیە، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ ‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە چوارچێوەی‌ پلان و ستراتیجی‌ کارکردنی‌ خۆیدا، و لە رێگەی‌ دامەزراوەکانیەوە، گرنگی‌ تەواو بە جیاوازی و تایبەتمەندی‌ بەساڵاچووان دەدات‌و بەشێوەیەک گشتیش هەوڵ دەدات بەشێوەیەکی‌ زانستیانەو سەردەمیانە خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌ پێشکەش بە چین‌و تویژەکان بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی‌ یاساو رێنماییەکان و ئەو پێشکەوتنانەی‌ زانستی‌ کۆمەڵناسی‌ و خزمەتگوزاری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ بەخۆیەوە بینیوە لەم سەردەمەدا.


13/07/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.