بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ژیانی شەش منداڵ ڕزگار دەکات
لێدوانی ڕۆژنامەوانی:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ٧ی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە هانای خێزانێکەوە چوون کە لە دۆخێکی نەخوازراوی ژیاندابوون و هەر شەش منداڵی خێزانەکە لەو شوێنە ڕزگارکرانو لە ئێستەدا لە ماڵەکانی منداڵان حەوێنراونەتەوە.
ئەو خێزانە پێکهاتبوون لە (٦) منداڵ، سێ منداڵی تەمەن(٢و ٣و ٦)ساڵ لە ڕەگەزی کوڕو سێ منداڵی تەمەن(١ و ٨و١١)ساڵ لە ڕەگەزی کچ، و بەهۆی کێشەی جۆراو جۆرەوە چاودێری دایک و باوکیان لە دەستدابوو و خەڵکانی تری چاکەکار هاوکاریان بوون و چاودێریان دەکردن و پاش ئاگادارکردنەوەو هەواڵدان، بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەهانایانەوە چوو.
بە پێی وتەی بەڕێز خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی منداڵەکان خواردنو ژیانیان وەک پێویست نەبووەو لە ئیستەدا کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیو کۆمەڵایەتی و دەروونی و حەواندنەوەیان لەماڵەکانی منداڵان و جێ بەجێکردنی هەموو پێویستییەکانیان تا ئە کاتەی پێویست بێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
٩ی ٧ی ٢٠٢٠
|