دایه‌نگه‌كان به خشته‌یه‌كی خواردن كه تیایدا بڕی پێویستی به‌ها خۆراكییه‌كان بۆ منداڵان ڕه‌چاو كراوه خواردن بۆ منداڵان ئاماده ده‌كه‌ن
به پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی كه له خواره‌وه دانراوه، منداڵانی دایه‌نگه به پێی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌وه بڕی پێویستی خواردنیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌شی دایه‌نگه‌كان به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و به هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له بواری سیستمی خواردن، هه‌روها وه‌رگرتنی بۆچوونی شاره‌زایانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان، خشته‌یه‌كی خواردن گشتاندن ده‌كات به‌سه‌ر دایه‌نگه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندی دایه‌نگه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی خواردن به منداڵان.
له خشته‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌ها خۆراكییه پێویسته‌كان بۆ گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و سروشتی منداڵ ڕه‌چاو كراوه‌و دایه‌نگه پابه‌ند ده‌كات به پێشكه‌شكردنی بڕو جۆری خواردن بۆ ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان‌و نێوانه ژه‌م بۆ منداڵان.
بۆ دڵنیابوونەوە لە باش جێ بەجێکردنی خشتەی خواردن، بەشی دایەنگەکان لە رێگەی لیژنەی سەرپەرشتی و بەدواداچوونەوە بە بەردەوامی چاودێری جێ بەجێکردنی خواردنی دایەنگەکان دەکات لە هەموو ڕووەکانی جۆر‌و چۆنیەتی بڕو تەندروستبوون و شوێنی هەڵگرتن و چۆنیەتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنەوە، هەر دایەنگەیەکیش کەم و کورتی هەبێت لەم بوارەدا ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەکرێتەوە.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه خشته‌ی خواردنی دایه‌نگه‌كان بۆ دوو ساڵی ئاینده، هه‌روها ڕێنمایی چۆنیه‌تی جێ به‌جێكردنی.
|