ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا‌و بڕیاردرا ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان نییه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 6ی 10ی 2019، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان‌و ڕاوێكاره‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌بردن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا:
1ـ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی هەمەلایەنەی تایبەت بە تۆمارکردنی ئه‌و خاوەن پێداویستیه تایبەتانه‌ی تا ئێستا هیچ هاوكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رناگرن و ناویان تۆمار نه‌كراوه بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
2ـ بەدواداچون بۆ لیژنەی ئامادەکاری ڕێنمایی نوێی تایبەت بە هه‌ژراه‌كان (چاودێری خێزان) و خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی ڕێنماییه‌كه.
3ـ ئامادەکاری بکرێت بۆ دروستکردنی سندوقی هاوکاری خاوەن پێداویستی تایبەت و کاروباری خێزان، و ئامادەکردنی ڕێنمای پێویست بۆ ئەم بابەتە.
4ـ ڕێگه‌دان به گواستنەوەی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارێك بۆ شارێكی تر له‌سه‌ر داوای خۆیان و به‌هۆی شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه.
5ـ کێشه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی سزادراوان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دواکه‌وتنی نوسراو و زیادبوونی ڕۆتین خاڵێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە چارەسەر و میکانیزمی پێویستی بۆدانرا.