پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ
ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌کەین، ئه‌و بەڕێزانەی ئاره‌زوومه‌ندن بە وەرگرتنی پۆستی (هۆبه‌ی وردبینی) لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، له ماوه‌ی (10) ڕۆژدا له به‌رواری ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئاگادارییەوە، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییهكانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بکەن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، بە ڕەچاوکردنی ئەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە:
1ـ بۆ هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) لە ژمێریاری مەرجە بەلای کەمەوە خزمەتی (٦) ساڵی هەبێت.
٢ـ بۆ هەڵگری بڕوانامەی (دیبلۆم) لە ژمێریاری مەرجە بەلای کەمەوە خزمەتی (٨) ساڵی هەبێت.
٣ـ بۆ هەڵگری بڕوانامەی (ئامادەیی بازرگانی) بەلای کەمەوە خزمەتی (١٠) ساڵی هەبێت.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
١١ی ٧ی ٢٠١٩
|