• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانە کۆ دەبێتەوە کە مۆڵەتی‌ بەخێوکاریان وەرگرتووە

ڕۆژی‌ پێنجشەممە، ١٣ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێز ئەڵوەن عەبدولغەفوور، یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بۆ کاروباری‌ هونەری‌ و بەڕێزان ئاراس ناصر، بەرپرسی‌ بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و بەڕێز هیوا ڕەحمان، بەرپرسی‌ هۆبەی‌ بەدواداچوون لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ تایبەت بە ژمارەیەک لەو هاووڵاتیانەی‌ مۆڵەتی‌ بەخێوکاریان وەرگرتووە بەرێوەچوو.

ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر بنەمای‌ بڕگەی‌ (١٧) لە بڕیارو ڕاسپاردەکانی‌ کۆبوونەوەی‌ ژمارە (٥)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩)ی‌ ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بەڕێوەچوو، کە تیایدا هۆبەی‌ بەدواداچوون پێشنیاری‌ کردبوو بەمەبەستی‌ پێشکەشکردنی‌ چەند ڕێنماییەکی‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەرونی‌ و یاسایی‌ و ئاگاداربوون لە بۆچوونی‌ ئەو هاووڵاتیانەی‌ کە مۆڵەتی‌ بەخێوکار وەردەگرن کۆبوونەوە ئەنجامبدرێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز ئەڵوەن عەبدولغەفوور، یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بە پێشکردنی‌ وتەیەک لە بارەی‌ (ڕۆڵی‌ خۆتەرخانکار لە جێ بەجێکردنی‌ ئەرکەکانیدا) و بەرێز م.ئاراس ناصر، هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ ماستەری‌ لە دەروونناسی‌ و بەرپرسی‌ بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان بە بابەتی‌ (گرنگی‌ پاراستنی‌ مافی‌ کەمئەندام لەلایەن خۆتەرخانکار)و بەڕێز مافناس هیوا ڕەحمان بە بابەتی‌ (لێکەوتە یاساییەکان و بەرپرسیارێتی‌ کارمەندی‌ خۆتەرخانکار) بەشداری‌ کۆبوونەوەکە بوون.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە (١٧) کەس‌و کاری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت کە مۆڵەتی‌ بەخێوکاریان بۆ کراوە بۆ خزمەتی‌ کەمئەندامەکانیان بە پرسیارو خستنەڕووی‌ پێشنیارەکانیان بەشداربوون.

لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان پێشنیاری‌ گونجاویان بۆ باشتر خزمەتکردنی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت خستەڕوو کە لە ڕۆژانی‌ داهاتوودا بە پێی‌ توانا کاریان لەسەر دەکرێت.

جێی‌ ئاماژەیە ئەم کۆبوونەوەیە لە ڕوانگەی‌ بایەخ و گرنگیپێدانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و باشتر کردنی‌ پرۆسەی‌ خزمەتکردنیان بە پێی‌ یاساو رێنماییەکان بەرێوەچوو، پاش هەڵسەنگاندنی‌ ئەنجامەکانی‌ ئەم کۆبوونەوەیەش بڕیاردەدرێت ئایا ئەنجامدانی‌ ئەمجۆرە کۆبونەوانە بەردەوام بێت یاخود نا، ئەوەش لە کاتێکدا ئامادەبووان بە کۆبوونەوەیەکی‌ گرنگیان زانی‌ و پێیان وابوو ئەوە نیشانەی‌ گرنگیپێدانە بە هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و خانەوادەکانیان.
  


18/06/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.