به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 16ی 6ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ه‌ری گشتی‌و نوخشه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان‌و ڕێزان گورون، به‌رپرسی به‌شی ژمێریاری‌و كه‌مال جه‌بار، به‌رپرسی به‌شی وردبینی، نوپێشوازیكرد له به‌رێزان كاسترۆ مەعروف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێز ڕه‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
مه‌به‌ستی سه‌ردانی به‌ڕێزانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بریتبوو له به‌دواداچوونی كێشه‌ی ڕاگرتنی ده‌رماڵه‌ی هات‌و چۆی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌ی دووی سلێمانیه‌وه.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌رپرسانی ئاماده‌بووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به ڕوونی ڕه‌وایه‌تی داواكاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی نزیكه‌ی 400 كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیان خسته‌ڕوو كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌بێ هۆ ڕاگیراوه، هه‌روه‌ك ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییانه‌شیان خسته‌ڕوو كه بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌لای خۆیانه‌وه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌ڵێنیاندا به‌دواداچوونی پێویست بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
جێ ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بە ژمارە نووسراوى ١٩٤٢ لە بەروارى ٢ى ٥ى ٢٠١٩ داواى ڕوونکردنەوەى لە گەنجینەى یەکى سلێمانى کردووە بۆ ڕاگرتنى ئەم دەرماڵەیەو تیایدا جەختى کردووتەوە کە ئەو دەرماڵەیە بە پێى رێنماییەکانى وەزارەتى دارایى شایستەى کارمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتیەو هیچ ئۆتۆمبیلێکى میرى بۆ ئەو کامرەندانە تەرخان نەکراوە، ئەمە بێجگە لەوەى لە نووسراوەکەدا بە ڕوونى ئاماژە بە گەورەیى و گرنگى کارمەندانى ماڵەکانى منداڵان و بەساڵاچووان و دایەنگەکان کراوە.
|