• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ تۆماركردنی‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم ده‌ستپێده‌كات

له‌ ڕێگه‌ی‌ ئاگادارییه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 16ی‌ 6ی‌ 2019 بڵاوكرایه‌وه‌، به‌شی‌ پلان و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌ست ده‌كات به‌ تۆماركردنی‌ ناوو زانیاری‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

له‌باره‌ی پرۆسه‌ی‌ تۆماركردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر تووشبوای‌ ئۆتیزم، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" ئامانجمان كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ ته‌واوو ڕاست‌و دروسته‌ له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ تووشبواری‌ ئۆتیزم له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رچاوڕوونی‌ ته‌واومان هه‌بێ له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ تووشبوای‌نی‌ ئۆتیزم له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ خانه‌واده‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشت به‌و داتاو زانیارییانه‌ ببه‌ستین له‌ كاتی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ته‌رخانكردنی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 6 ساڵه‌ ڕاگیراوه‌، هه‌روه‌ها له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول‌و ڕاهێناندا زۆر به‌باشی‌ ئه‌و زانیارییه‌ جێگه‌ی‌ سود ده‌بن بۆ خۆمان و فه‌رمانگه‌كانی‌ تری‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت".

له‌ ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان و شوێنه‌كانی‌ تۆماركردن له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و تیایدا داوا له‌ و خێزانانه‌ كراوه‌ كه‌ منداڵی‌ ئۆتیزمیان هه‌یه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمه‌كه‌و تۆماركردنی‌ منداڵه‌كانیان.

ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانیەوە بۆ ئەو خێزانانەی‌ منداڵی‌ (ئۆتیزم)یان هەیە

بەمەبەستی‌ کۆکردنەوەی‌ داتاو زانیاریی‌ پێویست لە سەر منداڵان و تووشبوانی‌ ئۆتیزم و خانەوادەکانیان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و سودوەرگرتن لەو زانیاریانە بۆ دانانی‌ بەرنامەو پلان و دەرکردنی‌ بڕیارو ڕێنمایی‌ نوێدا، بەشی‌ پلان و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی‌ گشتیمان ئاگاداری‌ ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە تووشبوی‌ خودتەنهایی‌ (ئۆتیزم)یان هەیە لە بەرواری‌ (١٨ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩)ەوە بۆ ماوەی‌ مانگێک سەردانی‌ لیژنەکانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی‌ فۆرمی‌ زانیاریی‌ بۆ منداڵەکانیان، بە ڕەچاوکردنی‌ ئەم زانیارییانەی‌ خوارەوە:

یەکەم/ بەڵگەنامە پێویستەکان و كاته‌كانی‌ تۆماركردن:
١ـ وێنەیەک لە ناسنامەی‌ باری‌ شارستانی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم.
٢ـ وێنەیەک لە کارتی‌ زانیاری‌ خێزان.
٣ـ وێنەیەک لە لیژنەی‌ پزیشکی‌ یان ڕاپۆرتی‌ پزیشکی‌ کە پیشانی‌ بدات منداڵەکە ئۆتیزمی‌ هەیە.
٤ـ دوو وێنەی‌ کەسی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم.
٥ـ کاتەکانی‌ تۆمارکردن: لە ڕۆژانی‌ یەکشەممە بۆ پێنجشەممە، سەعات (8.30 بۆ 1.30).

دووەم/ شوێنەکانی‌ پڕکردنەوەی‌ فۆرم و ناونیشانەکانیان:
١ـ ناوشاری‌ سلێمانی‌ و دەروبەری‌:
أ ـ بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌‌:
ناونیشان: سلێمانی‌، گەڕەکی‌ چوارباخ، ، ژمارە تەلەفوون( ٠٥٣٣١٧٠٣٥٦ ).
ب ـ سەنتەری‌ ئۆتیزم:
 ناونیشان: سلێمانی‌، گەڕەکی‌ کارێزە وشک، پشت دەزگای‌ شەهیدان، ژمارەی تەلەفۆن(٠٥٣٣٢٠٨١١٨) 
ج ـ قەزای‌ دووکان: 
ناونیشان: شارۆچکەی‌ دوکان، بینای‌ دایەنگەی‌ دووکان، ژمارە تەلەفوون(٠٧٧٣٦٩٩٠٥٩١).
د ـ قەزای‌ چوارتا:
ناونیشان: شارۆچکەی‌ چوارتا، بینای‌ دایەنگەی‌ چوارتا، ژمارە تەلەفوون( ٠٧٧٠٢٢١٠٢١٨).
ه - شارەدێی‌ بازیان:
 ناحیەی بازیان، بینای دایەنگەی بازیان، ژمارە تەلەفۆن (٠٧٧٢٩٥٨١٥٣٧).
و ـ شارەدێی پیرە مەگرون:
 سەنتەری پاراستنی منداڵانی پیرە مەگرون لە ناو بینای‌ کتێبخانە، ژمارەی تەلەفۆن:(٠٧٧٠١٣٩٢٢٠١).

٢ـ بتوێن/ پشده‌ر:
أـ ڕانیه‌، بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌، گەڕەکی‌ کێوە ڕەش، نزیک ئامادەیی‌ پێنجی‌ ئازار، ژماره‌ ته‌له‌فوون: (٠٧٥٠١٠٥٤٢١٥ – ٠٧٥٠١٥٢٠٧٣٧).
ب ـ قەڵادزێ: بنکەی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ و کەمئەندامان، گەڕەکی‌ ئاشتی، نزیک بنكەی ئاسایش، ژمارە تەلەفوون:(٠٧٥٠١١١٨٩٠٨).

٣ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ.
ناونیشان: چه‌مچه‌ماڵ، ڕێگای‌ شوان، ته‌نیشت مزگه‌وتی‌ سالار فه‌قێ‌، ژمارە تەلەفون: (8970013).

٤ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان.
ناونیشان: قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان، پشت قاوەخانەی كلتوری، ژماره‌ ته‌له‌فون:(٠٧٧٠١٥٦٣٣٥٠).

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
١٦ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩


16/06/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.