• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئەنجومەنی‌ چاودێری‌ و شیاندنی‌ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت کۆ دەبێتەوە

"بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان داوای‌ کۆبوونەوەکەی‌ کردبوو"
ئەنجومەنی‌ چاودێری‌ و شیاندنی‌ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت کۆ دەبێتەوە

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 28ی‌ 5ی‌ 2019، له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ وه‌كاله‌ت، و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ گشتی‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و گه‌رمیان و دهۆك و هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، و نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان، و نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و خوێندنی‌ باڵاو شاره‌وانی‌، و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پارستنی‌ ناو ناوه‌ندی‌ پارێزگاكان، ئه‌نجومه‌نی‌ چاودێری‌‌و شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان كۆبوویه‌وه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر داوای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان سازدراو تیایدا ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ گفتوگۆكران:

1ـ كێشه‌كانی‌ دووباره‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان.
2ـ وه‌ڵامی‌ ڕاپۆرتی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ كورته‌ باڵاكان كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌رزكرابوویه‌وه‌.
3ـ كێشه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ به‌ دواداچوونی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار له‌ پارێزگاكان.
4ـ كێشه‌كانی‌ به‌رده‌م مۆڵه‌تی‌ به‌خێو كار له‌ ڕووی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیە کەمئەندامانەی‌ كه‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ پاش تانە لێدان ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ شایستەیان بەدەستهێناوە، ڕاگرتن له‌سه‌ر مووچه‌كانیان هه‌ڵبگیرێت‌و قه‌ره‌بووی‌ مووچه‌كانی‌ سێ مانگی‌ ڕابردووشیان بۆ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراو ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ بكرێت بۆ وەرگرتنی‌ ڕەزامەندی‌ و پرۆسەی‌ خەرجکردنەکە.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌ 20ی‌ 6ی‌ 2019 كۆتا ڕۆژ بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمی‌ دووباره‌ پشكنین و هه‌ركه‌س تا ئه‌و به‌رواره‌ نه‌هات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم داواكارییه‌كه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌ت بكرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر داواكاری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكان كراو تیایدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕه‌وایه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ داواكانی‌ ڕوونكرده‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ هاوتان به‌ یاسای‌ ماف‌و ئیمتیازی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا سه‌رجه‌م داواكان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌و شاره‌وانی‌.

له‌باره‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكاره‌وه‌ بڕیاردرا له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕێنمایی‌ تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار هه‌موار بكرێته‌وه‌.

به‌ پێی‌ مادده‌ی‌ سێیه‌م‌و مادده‌ی‌ چواره‌م، له‌ یاسای‌ ژماره‌ (22)ی‌ ساڵی‌ (2011)ی‌ ماف و ئیمتیازی‌ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ چاودێری‌‌و شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامبدات و ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ بریته‌ له‌ دانانی‌ ستراتیج‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ به‌رده‌م ژیانێكی‌ شایسته‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان.


28/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.