• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (5)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد

ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (5)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 23ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌، ژماره‌(5)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوو له‌: ١ـ وتەی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لەبارەی‌ گرنگترین کارو چالاکییەکانی‌ مانگێکی‌ ڕابردوو و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆیان. ٢ـ پیاچوونه‌وه‌ به‌ هەردو كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌(٤)ی‌ ئەنجومەی‌ دیوان و ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌. ٣ـ خستەنەڕووی‌ ئاستی‌ جێ بەجێکردنی‌ کارو بەرنامەو پلانی‌ بەرپرسیارو بەش و هۆبەکان.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئاماده‌بووان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و به‌رس و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ ڕابردووی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ به‌ڕێزیاندا، زۆر دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن و پشتیوان‌و هاوكارێكی‌ گه‌وره‌و گرنگی‌ كاره‌كان بوون، به‌تایبه‌ت زۆر به‌باشی‌ به‌ده‌م پلان و به‌دواداچوونه‌كان و پڕۆژه‌ نوێیه‌كان هاتون، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندی‌ خۆی‌ و سه‌رجه‌م به‌رپرس و دامه‌زراوه‌كان به‌ جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان و كاركردن به‌ شێوه‌ی‌ دامه‌زراوانه‌و شه‌فافانه‌و به‌ پێی‌ پره‌نسیپه‌ كارگێڕییه‌كان بۆ خزمه‌تی‌ سودمه‌ندان له‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و منداڵان و ژنان و به‌ساڵاچووان و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌.

یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌كان بریتبوو له‌ گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌بووان كۆكبوون له‌سه‌ر گرنگی‌ و بایه‌خی‌ پڕۆژه‌كه‌و ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رچاوه‌ی‌ به‌ منداڵانی‌ خانه‌خوێ‌و ئاواره‌و خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا پڕۆژه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ تر به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستافی‌ سه‌رپه‌رشتیاران ڕاسپێردران بۆ پێشنیاركردنی‌ ستافه‌كانی‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌كه‌دا.

وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڕێز مافناس هیوا ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون ڕاسپێردرا به‌ به‌دواداچوون و بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی‌ تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی‌ لیژنه‌كانی‌ پشكنین مووچه‌كانیان ڕاگیرابوو ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ نووسراوو به‌دواداوونه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌ت.

پاش گفتوگۆیه‌كی‌ هێمنانه‌و پشوو درێژانه‌ی‌ سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ (22) ئه‌نجام و ڕاسپارده‌ له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌و پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆتایی‌ به‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ هێناو به‌رواری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتوو، ژمارە(٦)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩)ی‌ له‌ به‌رواری‌ چوارشەممە 26ی‌ 6ی‌ 2019 ده‌ست نیشان كرد.


27/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.