بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی زاد بۆ هاوكاری نه‌خۆشانی هه‌ژار ده‌كات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 22ی 5ی 2019، به‌ڕێزم م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزن ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری‌و شه‌وبۆ حه‌مه‌ئه‌مین، شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان و ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی به‌شی یاسا‌و هیوای ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری هۆبه‌ی به‌دواداچوون پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێكخراوی زاد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د.ماكوان جه‌میل، سه‌رۆكی ڕێكخراو‌و به‌ڕێزان لقمان عه‌بدوڵ‌و ڕزگار فاتیح، ئه‌نداوانی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراو.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕێكخراوی زاد بریتبوو له خۆناساندنی ڕێكخراوه‌كه و به‌ستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مه‌به‌ستی هه‌مانه‌نگی له پێناو باشتر خزمه‌تكردنی ئه‌و هاووڵاتیه نه‌خۆشه هه‌ژارانه‌ی پێویستیان به هاوكاری و پشتیوانی هه‌یه، هه‌روه‌ك كاركردن بۆ هه‌ڵمه‌تی هوشیاری و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراو جۆر له بواری خۆپاراستنی ته‌ندروستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری شارستانی و پاراستنی منداڵان و ژنان به‌شێكی تری دیدار‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه بوو.
له باره‌ی كاری ڕێكخراوه‌كه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی ده‌ستخۆشی له دامه‌زرێنه‌رو ڕێكخه‌رو سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و پزیشكه خۆبه‌خش و خێرخوازه‌كان كرد كه هه‌ستاون به دروستكردنی ڕێكخراوێك كه له ئێسته‌دا ده‌توانێت خزمه‌تێكی گه‌وره به هه‌ژارانی نه‌خۆش بكات له كوردستان، ئه‌وه‌شی به‌وه لێكدایه‌وه كه ڕێكخستنی كاری خێرخوازی و كۆبوونه‌وه‌ی چاكه‌كاران له‌سه‌ر خزمه‌تكردن و چاكه‌ی گشتی ده‌بێته هۆی گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان به هه‌ژاره‌كان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ شكۆی مرۆڤبوونی مرۆڤدا بگونجێت و هیچ كه‌س ناچار نه‌بێت به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه له دۆخێك‌دا ببینرێت كه ویژدانی هه‌موومان ئازار ده‌دات.
له‌باره‌ی كاری هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریشه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌یی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پیشاندا بۆ ئه‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری، هه‌روه‌ك سوپاسیكردن كه دڵسۆزانه پێشوازییان له‌و نه‌خۆشه هه‌ژارانه كردووه كه ڕووبه‌ڕوویان كراوه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كردووه.
له‌لای خۆشانیه‌وه شاندی ڕێكخراوی زاد سوپاسی پێشوازی گه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیان كرد، هه‌روه‌ك به بایه‌خه‌وه له كاری گرنگ و پڕ بایه‌خی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان ڕوانی.
ڕێكخراوی زاد ڕێكخراوێكی مرۆڤدۆستانه‌یه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك پزیشكی ناسراوو به ئه‌زموونی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه‌و له ماوه‌ی شه‌شه مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵد توانیویانه زیاتر له 100 نه‌شته‌رگه‌ی گه‌وره بۆ نه‌خۆشانی هه‌ژار له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ئه‌نجامبده‌ن.