بەرێوەبەری گشتی: پەروەردە دەتوانێت ڕۆڵی گەورەی هەبێت لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی و پەروەردەی بایەخدان بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
لە مەراسیمێکدا ڕێز لەو قوتابخانانە نرا کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ژیاندۆستیدا کاریان کرد
بەرێوەبەری گشتی: پەروەردە دەتوانێت ڕۆڵی گەورەی هەبێت لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی و پەروەردەی بایەخدان بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
ڕۆژی سێشه‌ممه، 21ی 5ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێزان نه‌رمین موحهممهدو شه‌وبۆ حه‌مه‌ئه‌مین، شاره‌زایانی كۆمه‌ڵایه‌تی دیوان و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و حه‌لیمه فه‌تاح، هه‌ماهه‌نگیكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ پڕَۆژهكه، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له‌و قوتابخانانه به‌ڕێوه‌چوو كه كاریان كردبوو بۆ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (هه‌فته‌ی ژیاندۆستی) دا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری قوتابخانه‌كانی (به‌خشنده، ئارین، بێكه‌س، هه‌ورامان، سه‌رشه‌قام، مه‌شخه‌ڵانی بنه‌ڕه‌تی كچان، دابان، سۆران، نه‌هری، مهم و زین، سیوه‌یل، پێشكه‌وتن، خۆشناو، جونیه‌ر).
له‌و مه‌راسیمه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و قوتابیانی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (هه‌فته‌ی ژیاندۆستی)دا كاریان كردبوو، له‌و مه‌راسیمه‌دا ڕایگه‌یاند: په‌روه‌رده ده‌توانێت ڕۆڵی گه‌وره بگێڕێت له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك كه به‌یاخه‌وه له مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بڕوانێت و ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر جێ به‌جێبكات و دامه‌زراوه‌كان به‌شێك بن له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ژیانیان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای جێ به‌جێكردنی ئه‌ركێكی یاسایی، مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به مافه‌كانی بگات و هه‌ست به بێ به‌شی و په‌راوێزخران نه‌كات له كۆمهڵگهكهیداو ببێته به‌شێك له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵات‌دا به‌پێی تواناكانی خۆی. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری مه‌به‌سته‌كه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه كه چۆن كاتێك كۆمه‌ڵگه ده‌رفه‌ت بۆ منداڵ و هاووڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت ئه‌و هاووڵاتیه ده‌بێته به‌شێك له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و له ڕێگه‌ی تواناكانیه‌وه خزمه‌تی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئاماده‌بوان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد له قوتابخانه‌كان، هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه كرا كه هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده له سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفنتانه له ساڵی نوێی خوێندندا.
|