• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ته‌نها له‌ شاری‌ سلێمانی‌ هه‌لی‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ بۆ خوێندكارانی‌ نابیست ڕه‌خسێنراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌كات كه‌ بوونه‌ سه‌رخه‌ری‌ پڕۆسه‌كه‌

ته‌نها له‌ شاری‌ سلێمانی‌ هه‌لی‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ بۆ خوێندكارانی‌ نابیست ڕه‌خسێنراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌كات كه‌ بوونه‌ سه‌رخه‌ری‌ پڕۆسه‌كه.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 30ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئامادەبوونی‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و م.موحه‌ممه‌د سه‌یدقادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و مافناس ڕێبوار رٍه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو پرشنگ كه‌ریم، به‌ رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و لەتیف عەزیز، جێگرى بەڕێوەبەرى چاودێرى کەمئەندامانى سلێمانى و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ سوپاس‌و پێزانین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕیز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ڕۆڵی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ به‌رز نرخاندن له‌ به‌رده‌وامی‌ پۆله‌كانی‌ خوێندكارانی‌ نابیست له‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ری‌ سلێمانی‌ بۆ ساڵی‌ دووه‌م‌و خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر بۆ خوێندكارانی‌ نابیست، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ڕۆڵی‌ به‌ڕێزانی‌ په‌روه‌رده‌و به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ له‌و بۆنه‌یه‌دا خه‌ڵاتكران بریتیبوون له‌ به‌ڕێزان م.به‌هار عه‌بدوڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگا كه‌ دوو ساڵ سه‌ركه‌وتووانه‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستانى به‌ هاوكاری‌ مامۆستاو كارمه‌ندانی‌ سه‌ركه‌تووانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات، پاشان مامۆستایان (لیزا غه‌فوور، كوێستان جه‌لال، ته‌لار ئیبراهیم، بونیات ته‌ها) له‌ پای‌ هه‌ستان به‌ كاری‌ وه‌رگێڕان‌و زمانی‌ ئاماژه‌ بۆ خوێندكارانی‌ نابیست له‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر، ‌و مامۆستا مه‌ریوان كه‌مال، له‌ پای‌ هه‌وڵ و کارکردنى له‌ پرۆسەى به‌ داتا به‌یس كردنی‌ سیستمی‌ په‌یمانگاو م.هه‌ڵۆ سڵێمان‌و كاك جه‌مال عه‌لی‌ عه‌بدوڵا، وه‌ك كارمه‌ندی‌ په‌یمانگا كه‌ هاوكاربووه‌ له‌ ته‌واوكردنی‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ په‌یمانگا.
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا ڕایگه‌یاند:" له‌ په‌یمانگاكانماندا كاری‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌و زۆرێك له‌ كاری‌ مامۆستایان و كارمه‌ندان شایسته‌ی‌ ڕێزلێنانن، به‌ڵام ئه‌م مه‌راسیمه‌ به‌شێكه‌ له‌ خاڵێك كه‌ پێویستی‌ له‌سه‌ر وه‌ستان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ی‌ ئێوه‌شه‌وه‌ سوپاسی‌ سه‌رجه‌م سەرجەم مامۆستایان و كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگا ده‌كه‌ین".

هه‌لی‌ خوێندنی‌ خوێندكارانی‌ نابیست له‌ قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌، به‌ پێی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌یه‌، به‌ڵام ته‌نها له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌م هه‌له‌ ڕه‌خسێنراوه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ چووه‌ته‌ بواری‌ جێ به‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ كاری‌ خۆبه‌خشانه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك دڵسۆز به‌تایبه‌ت مامۆستایانی‌ زمانی‌ ئاماژه‌ بۆ وه‌رگێڕان‌و هاوكاریكردنی‌ خوێندكاران له‌ كاتی‌ خوێندنی‌ وانه‌ جیاجیاكانی‌ زانستی‌ كۆمپیوته‌ر له‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ كۆمپیوته‌ر.

پەیمانگاى هیواى نابیستان، یەکێکە لە پەیمانگاو سەنتەرەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کەمئەندامانى سلێمانى سنورى کارى بەرێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتیە لە پارێزگاى سلێمانى.


30/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.