• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ خستنه‌ڕووی‌ هێڵه‌ گشتیه‌كانی‌ كاری‌ ساڵی‌ 2019 و چۆنیه‌تی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 24ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان گه‌شاو عومه‌ر، شاره‌زای‌ دارایی‌‌و نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و مافناس ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو سۆران سه‌عید به‌رپرسی‌ به‌شی پلان‌و به‌ڕێزان نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رزان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان و به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و هیمداد ڕه‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕانیه‌و كه‌ماڵ جه‌بار، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ وردبینی‌ و میران قادر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ژمێریاری‌ به‌ وه‌كاله‌ت‌و به‌رپرسانی‌ هۆبه‌كانی‌ به‌دواداچوون و خزمه‌تگوزاری‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هۆبه‌كانی‌ كارگێڕی‌‌و ژمێریاری‌ و وردبینی‌ و خزمه‌تگوزاری‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ (چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان و تۆڕی‌ پاراستن و چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌ت سلێمانی‌ و چه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌رنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌:
 
1ـ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ڕێنمایی‌ دارایی‌ ژماره‌ (3) له‌ (14ی‌ 1ی‌  2019)، تایبه‌ت به‌ پێشینه‌ی‌ مانگانه‌.
2ـ خه‌رجییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2019و دابینكردنی‌ پێداویستیی فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كان.
3ـ ده‌وام‌و پابه‌ندییه‌كانی‌ ده‌وام. 
4ـ پاك‌و خاوێنی‌ ژینگه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كان.
5ـ باشتركردنی‌ ئاستی‌ پێشوازی‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ سه‌ردانیكار (موراجیع).

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سوپاس‌و پێزانینی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ ساڵی‌ ڕابردوو سه‌ركه‌تووانه‌ كاره‌كیان ڕاپه‌ڕاند‌و باشترین ئاستیان پێشاندا به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی‌ پێشووتر.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، له‌ ڕوانگه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ هێڵه‌ گشتیه‌كانی‌ ستراتیجی‌ كاری‌ ساڵی‌ 2019ی‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت جه‌ختی‌ كردی‌ه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و سه‌ردانیكاران (موراجیع) به‌بێ ڕه‌چاو كردنی‌ حزب و ئایدۆلۆجاو نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌ز، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان و هێنانه‌دی‌ دادگه‌ری‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

پاشان به‌ پێی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌وه‌رو بابه‌ته‌كان، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاماده‌بووان به‌شداریان له‌ گفتوگۆی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا ده‌رئه‌نجام‌و ڕاسپارده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاراسته‌ی‌ ئاماده‌بووان ده‌كرێت بۆ ڕه‌چاوكردنی‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‌ ‌و جێ به‌جێكردنی‌ بڕیارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌.



24/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.