• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ لە به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ صندوقی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان له‌ عێراق (UNFPA - IRAQ) ده‌كات


ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 27ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێز عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ خێزان له‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، ‌و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون‌و شیلان عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵی‌ داڵده‌دان پێشوازیان له‌ به‌ڕێز د.ئۆلۆرمی‌ سۆكیونرۆ (Dr. Oluremi Sogunro) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ صندوقی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) له‌ عێراق‌و به‌ڕێز خاتوو كارا ئاغا، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ ئۆفیسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ سلێمانی‌ كرد.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو وه‌رگرتنی‌ به‌رچاوڕوونی‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ (unfpa) و ژیانی‌ ئاواره‌كان و دۆخی‌ توندوتیژی‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ ژنان و كچان.

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ به‌ڕێز مسته‌ر سۆكیورنۆ خسته‌ڕوو كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌شه‌پێدان به‌ توانای‌ ژنان و پاراستنیان له‌ توندوتیژی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ك سوپاسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ هاوكارو پشیتوانه‌ له‌ بواری‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ ژنان و هیواشی‌ خواست له‌ داهاتووشدا ڕێكخراوه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ پشتیوانییه‌كانی‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ پێویستی‌ به‌ كاركردنی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌موو لایه‌ك له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ دوور له‌ توندوتیژی‌، هه‌ر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌و خاڵه‌ ئه‌رێنیانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستانیدا هه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ژنان وكچان و مافه‌كانیان و جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌وان و دامه‌زراوه‌ په‌یوندیداره‌كانی‌ حكومه‌ت پێویسته‌ كاری‌ زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژنان و كچان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا زیاتر ڕۆڵیان پێبدرێت‌و هه‌لی‌ ژیان و كاریان بۆ ئاسان بكرێت.

پاشان به‌ڕێز عه‌مید سه‌ركه‌وت كاروچالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ و دامه‌زراوه‌كانیانه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی‌ ژنان و بۆ ئه‌و كاره‌شیان به‌ربه‌سته‌كان ڕێگه‌یان پێ چۆڵ ناكه‌ن، هه‌روه‌ك سوپاسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ هاوكارو پشتیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیدا.

پاشان ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ پێویستیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان كردو هه‌موو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستبوونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاری‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ پێناو پاراستنی‌ ژیان و كه‌رامه‌تی‌ ژنان‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ چون یه‌كی‌ ژیان بۆ یان.


27/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.