• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ قائمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 22ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و پرشنك كه‌ریم، به‌رپرس‌و یوسف حه‌مه‌كه‌ریم، ئه‌ندامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دیوان، پێشوازی‌ له‌ به‌ڕێز حاكم ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان، قائمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كرد. ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ گفتوگۆبوو له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ هه‌ژاره‌كان و بێ خانه‌و لانه‌كان و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه‌ و چەند کێشەیەکی‌ تری‌ کۆمەڵایەتی‌ لە شاری‌ چەمچەماڵ، لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز قائمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ سوپاسی‌ به‌ڕێوەبه‌ری‌ گشتی‌ و سه‌رجه‌م بەرپرس و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد بۆ به‌هاناوه‌چوون و له‌ خۆگرتنی‌ سێ به‌ساڵاچوو كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌مانه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێزانینی‌ بۆ كاره‌كانی‌ تری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌بوو كه‌ دڵسۆزانه‌ له‌و بواره‌دا كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن. له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ سه‌ردانه‌كه‌ بەڕێز قائمقامی‌ چەمچەماڵ ده‌ربڕی‌ و ئه‌نجامدانی‌ هه‌ر كارێكی‌ له‌ خزمه‌ت به‌ساڵاچووان و ژنان و منداڵاندا به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ و فه‌رمانگه‌‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ زانی‌ و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌موو توانای‌ خۆمان له‌و بواره‌دا به‌ خه‌رج ده‌ده‌ین. لە کۆتاییدا هەردوو لا جەختیان کردەوە لە هەماهەنگی‌ و کاری‌ هاوبەش لە پێناو خزمەتی‌ هاووڵاتیاندا.


22/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.