• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پرۆسه‌ی‌ زیادكردنی‌ توانای‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم چووه‌ بواری‌ جێ به‌جێكردنه‌وه‌

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 29ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ڕاهێنانی‌ ئه‌و ستافانه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ وه‌ك ڕاهێنه‌ری‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم ده‌ستبه‌كار ده‌بن.

له‌ وته‌یه‌كیدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ستافه‌كانی‌ بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌و به‌ وردی‌ ‌و به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ كاره‌كیان كرد، هه‌روه‌ك سوپاسی‌ به‌ڕێز جه‌نابی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌، كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری‌ كرد كه‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ زۆره‌ی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم هه‌یانه‌ له‌سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌و گرفته‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕوویان بووته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ توانای‌ خۆی‌ به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌دا بێت‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر شانیه‌تی‌ به‌ هاوكاری‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامیده‌دات.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ به‌ڕێز م.ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌رو ستاف‌و مامۆستایانی‌ سه‌نته‌ر كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن‌و هه‌ستاون به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌ شه‌ش ڕۆژییه‌ كه‌ تیایدا به‌شداربووان كه‌ژماره‌یان (30) توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونیه‌ ڕاهێنان له‌سه‌ر یاساو ڕێنماییه‌كان‌و سیاسه‌ت‌و شێوازی‌ كاركردنی‌ سه‌نته‌ر وه‌رده‌گرن‌و فێر ده‌بن چۆن له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ ئۆتیزم مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌و چی‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ پێویست بۆ منداڵان بكه‌ن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ستافانه‌ی‌ له‌و ڕاهێنانه‌دا به‌شدارن‌و له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوودا ده‌ست به‌ كاری‌ ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆ منداڵانی‌ سه‌نته‌ر، بریتیه‌ له‌ (30) ده‌رچوونی‌ زانكۆ له‌ پسپۆڕییه‌كانی‌ ده‌روونناسی‌‌و كۆمه‌ڵناسی‌‌و باخچه‌ی‌ ساوایان‌و په‌روه‌رده‌تی‌ تایبه‌ت، به‌مجۆره‌ توانای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ ڕاهێنان له‌ 20 منداڵه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی‌ 70 منداڵ له‌ سێ مانگی‌ داهاتووداو بۆ نزیكه‌ی‌ 100 منداڵ له‌ سێ مانگی‌ دواتردا.



29/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.