• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سوپاس و دەستخۆشى ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ ده‌كات

وه‌ك به‌شێك له‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌ دواداچوونه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌, به‌هۆی‌ پابه‌ندبوونیان به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ ده‌كات.

دایه‌نگه‌ سوپاسكراوه‌كان بریتین له‌م دایه‌نگایانه‌ی‌ خواره‌وه‌:

1ـدایه‌نگه‌ی‌ (خه‌ونی‌ منداڵان)ی‌ ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌(350) له‌ 30ی‌ 1ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
2ـدایه‌نگه‌ی‌ (جاف تاوه‌ر)ی‌ ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌(350) له‌ 30ی‌ 1ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
3ـدایه‌نگه‌ی‌ (شاری‌ نه‌ورۆز)ی‌ ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌(351) له‌ 30ی‌ 1ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
4ـ دایه‌نگه‌ی‌ (ته‌وار)ی‌ ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (699) له‌ 28ی‌ 2ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
5ـ دایه‌نگه‌ی‌ (سۆزی‌ دایك)ی‌ ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (1119) له‌ 24ی‌ 4ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
6ـ دایه‌نگه‌ی‌ (هه‌ره‌وه‌زی‌) ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (1119) له‌ 24ی‌ 4ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
7ـ دایه‌نگه‌ی‌ (گوندی‌ ئه‌ڵمانی‌) ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (946) له‌ 11ی‌ 4ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
8ـ دایه‌نگه‌ی‌ (سان)ی‌ ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (1212) له‌ 2ی‌ 5ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.
9ـ دایه‌نگه‌ی‌ (مه‌ریه‌م)ی‌ ناحكومی‌، به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (1310) له‌ 7ی‌ 5ی‌ 2018 سوپاسكراوه‌.

شێوازو هۆكاری‌ سوپاسكردنی‌ ئه‌و دایه‌نگانه‌ بریتیه‌ له‌: پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵه‌كان له‌ ئاستێكی‌ به‌رزو ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵه‌كان، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ دۆخی‌ دایه‌نگه‌كه‌ ده‌بن‌و پێشنیاری‌ سوپاس ده‌كه‌ن.


19/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.