• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سزای‌ دایه‌نگه‌یه‌ك ده‌دات‌

وه‌ك به‌شێك له‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌ دواداچوونه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌, به‌هۆی‌ پابه‌ند نه‌بوونی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ دایه‌نگه‌یه‌ك سزا ده‌دات‌.

به‌ پێ نووسراوی‌ ژماره‌ (1355)ی‌ ڕۆژی‌ 9ی‌ 5ی‌ 2018، كه‌ واژۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌سه‌ره‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ مه‌یلی‌ ناحكومی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ توی‌ مه‌لیك ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی‌ پابه‌ند نه‌بوونی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كان‌و شێوازی‌ سزادانیانه‌وه‌، به‌ڕێز هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت به‌ سایتی‌ فه‌رمیمانی‌ ڕاگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می‌ دایه‌نگه‌ له‌ ئاستێكی‌ به‌رچاودابوو به‌ جۆرێك كه‌ چه‌ند باره‌ بوو یان له‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌دایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ كێشه‌و زیان بۆ ژیانی‌ منداڵه‌كان ئه‌وه‌ ئێمه‌ پێشنیاری‌ سزا ده‌كه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، ئه‌وه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌ ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كاندا"، سه‌باره‌ت به‌و دایه‌نگایانه‌ی‌ كه‌ ئاستی‌ سه‌رپێچییه‌كه‌یان ناگاته‌ ئاستی‌ سزا چی‌ ده‌كه‌ن؟ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان وتی‌:" بۆ ئه‌وه‌یان ئێمه‌ نووسراوێكی‌ فه‌رمی‌ ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ ده‌كه‌ین‌و مۆڵه‌تی‌ یه‌ك هه‌فته‌ی‌ ده‌ده‌ینێ‌ بۆ چاككردنی‌ كه‌م‌و كوردتییه‌كانی‌، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پابه‌ند نه‌بوو یان كه‌م‌و كورتییه‌كه‌ی‌ دووباره‌ كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ ئاراسته‌ ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانگێكی‌ ڕابردوودا زیاتر له‌ 10 دایه‌نگه‌مان پابه‌ند كردووه‌ به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌".



19/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.