• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كۆنفرانسی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامدا

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 15ی‌ 5ی‌ 2018، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ئاماده‌كاری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ كۆنفرانسی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كۆبوویه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان (گه‌شه‌ دارا حه‌فید/ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ لە پەرلەمانى كوردستان، عومه‌ر گوڵپی‌/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌/ پڕۆفیسۆر له‌ زانكۆ سلێمانی‌، م.ئیبراهیم/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فێركردنی‌ نائاسایی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌، ئاشتی‌ نورى/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر/ سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌، سۆران سه‌عید/ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌ دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌) لیژنه‌ی‌ باڵای‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كۆنفرانسی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كۆبوویه‌وه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوویه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وردی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان كراو باس كێشه‌و گرفته‌كانین‌و گرفتی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ به‌رده‌ستنه‌بوونی‌ خوێندن‌و كه‌می‌‌و گرفتی‌ تری‌ ئه‌و بواره‌ تاوتوێكران.

وه‌ك هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌م بۆ كاره‌كانی‌ بڕیاردرا په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ (هیوا بۆ نابیستان، ڕووناكی‌ بۆنابینایان، ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك، هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌) ڕاپۆرتی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ سیتم‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ زانستی‌‌و كارگێڕی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵا هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتووی‌ بهاوێژێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا میكانزیمی‌ گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ به‌شداری‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ پرسی‌ فێركردن‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر ئاستی‌ كوردستان.


17/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.