• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
په‌یمانگای‌ هانا، پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ له‌ به‌رهه‌می‌ فێرخوازانی خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرده‌وه‌

به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندان‌و میوانان، په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان، پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ كرده‌وه‌.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 14ی‌ 5ی‌ 2018، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و م.موحه‌ممه‌د سه‌یدقادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان، پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ كرده‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای‌ پێشانگاكه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ قه‌یمانگا كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان له‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ فێرخوازانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ڕاده‌په‌ڕێنن‌و گیرو گرفته‌كان ڕێگه‌یان لێ‌ ناگرن، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ كاری‌ ڕاهێنان‌و فێركردنی‌ پیشه‌و هونه‌ر به‌ منداڵان‌و گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌ كۆتایی‌ وته‌كه‌شیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبای‌ له‌ فێرخوازان كرد بۆ كاره‌ جوانه‌كانیان‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنیشی‌ بۆ ستافی‌ په‌یمانگا خواست.

به‌ڕێز خاتوو نازه‌نین عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هانا، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا سه‌ڕه‌رای‌ سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بووانی‌ بۆنه‌كه‌، خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ به‌ڵام په‌یمان له‌ ساڵانی‌ ڕابردوو باشتر توانیویه‌تی‌ به‌ ئه‌ركه‌كان هه‌سیتَت‌و به‌رهه‌می‌ باش له‌م پێشانگایه‌یدا بخاته‌ ڕوو.

له‌ بڕگه‌یه‌كی‌ تری‌ بۆنه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ فێرخوازانی‌ په‌یمانگای‌ هانا‌و دواتر پیشانگاكه‌و به‌رهه‌مه‌كانی‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ كرایه‌وه‌و ده‌رگای‌ بینینی‌ بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ سه‌رپشت.

جیاواز له‌ ساڵه‌كانی‌ ڕابردوو، پێشانگای‌ ئه‌مساڵی‌ په‌یمانگای‌ چه‌ندین به‌رهه‌می‌ زۆر ناوازه‌ی‌ له‌ به‌رهه‌می‌ كاری‌ فێرخوازان‌و مامۆستاو ڕاهێنه‌رانی‌ خستوویه‌وه‌ ڕوو كه‌ ئاماده‌بوانی‌ سه‌رسام كردبوو.


14/05/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.