• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە ڕێگەی‌ پڕۆژەیەکەوە کێشەى کارەبای‌ ماڵی‌ داڵدەدان چارەسەرکرا

ڕۆژی‌ دووشەممە، ٢٣ی‌ ١٢ی‌ ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان کاک د.هەڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و ئاسۆ كاكه‌ حه‌مه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوی‌(IOM)و عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان‌و م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و شیلان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان پڕۆژه‌ی‌ دابینكردنی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وام بۆ ماڵی‌ داڵده‌دان كۆتایی‌ به‌ كاره‌كانی‌ هێناو پڕۆژه‌كه‌ چووه‌ خزمه‌تی‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانه‌وه‌.

به‌ پێی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و نوێنه‌رانی‌ ڕێكخراوی‌ (iom)و نوێنه‌رانی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ به‌رواری‌ 14ی‌ 5ی‌ 2019 له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رسێ لایه‌ن ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كاره‌بای‌ ماڵی‌ داڵده‌دان له‌ڕێگه‌ی‌ دابینكردنی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وام بۆ ماڵه‌كه‌ كه‌ به‌ درێژایی‌ 1400 مه‌ترو ژماره‌یه‌ك له‌ پێویستیه‌كانی‌ به‌ تێچووی‌ (36.010.000) سی‌‌و شه‌ش ملیۆن‌و ده‌ هه‌زار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوی‌ (IOM) و به‌هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ جێ به‌جێكرا.

به‌هۆی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان چاره‌سه‌ر كرا كه‌ كێشه‌ی‌ گه‌رمی‌‌و ساردی‌ ماڵه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ پێداویستیه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ سودمه‌ندان ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ سروشتی‌ دامه‌زراوه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ شه‌وو ڕۆژ ژیانی‌ تێدایه‌ و ژنان‌و كچانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ دایكیان له‌و ماڵه‌ په‌نا ده‌درێن به‌ درێژایی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌یان له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌.

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێكه‌شكردو تیایدا وێڕای‌ سوپاسی‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوی‌ ناوبراوو و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگترین كاره‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان كرد كه‌ خۆی‌ له‌ دابینكردنی‌ سه‌لامه‌تی‌‌و پێداویستی‌ ڕۆژانه‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كان به‌ كارو چالاكی‌ سودبه‌خش بۆ سودمه‌ندان ده‌بینێته‌وه‌.

لای‌ خۆشیەوە بەرێز کاک د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ ماڵەکەو دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ دووپاتکردەوە، هەروەک سوپاس‌و دەستخۆشی‌ ئاراستەی‌ رێکخراوی‌ ناووبراوو بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌‌و ستافەکانی‌ ماڵی‌ داڵدەدان کرد کە توانیویانە لە ئاستێکی‌ باشدا خزمەتی‌ خۆیان بکەن.

ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان‌و عێراق دێته‌ ئه‌ژمارو ساڵانه‌ خزمه‌تی‌ زیاتر له‌ 200 سودمه‌ند ده‌كات.
http://socialsuli.com/Thread.aspx?MapID=66


23/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.