• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دهۆك، به‌ڕێوه‌چوونی‌ كۆنفرانسی‌ هاوبه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دهۆك‌و به‌شی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت له‌ زانكۆی‌ دهۆك

ڕۆژی‌ 18ی‌ 12ی‌ 2019، له‌ هۆڵی‌ كۆنفرانسی‌ زانكۆی‌ دهۆك‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت‌و به‌رپرسانی‌ شاری‌ دهۆك‌و لێكۆڵه‌رو به‌شداربووانی‌ كۆنفرانسه‌كه‌، مه‌ڕاسیمی‌ كۆنفرانسی‌ یه‌كه‌می‌ زانستی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌شاری‌ دهۆك‌و به‌شی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت له‌ كۆلێجی‌پ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت له‌ زانكۆی‌ دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یه‌كی‌ پێكشه‌شكردو وێڕای‌ پیرۆزبایی‌‌و ده‌ستخۆشی‌، ئاماده‌یی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ سودوه‌رگرتن‌و گوێگرتن له‌ ده‌رئه‌نجام‌و ڕاسپارده‌كانی‌ كۆنفرانس، هه‌ر له‌و مه‌ڕاسمه‌یدا ژماره‌یه‌كی‌ تر وتارو چالاكی‌ هونه‌ری‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ دوو ڕۆژی‌ خایاند، ژماره‌یه‌ك باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ پێكشه‌شكران له‌ بواری‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و بڕیاروایه‌ ده‌رئه‌نجام‌و ڕاسپارده‌كانی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تر بكرێن بۆ سودلێوه‌رگرتنیان له‌ بواری‌ باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ په‌روه‌وه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت بۆ منداڵ‌و كه‌سانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

له‌و كۆنفرانسه‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شداربوو.


20/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.