• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ مرۆیی‌ مام ده‌كات

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 2ی‌ 12ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و ڕێبوار ره‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ مرۆیی‌ (مام) كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان فه‌لاح سه‌ڵاح عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوو هاشم عه‌لی‌ مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ئاهه‌نگ جه‌واد حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سێكته‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕێكخراوه‌كه‌.

له‌ دیدارێكدا وێڕای‌ خستنه‌ڕووی‌ پێكهاته‌و شێوازو بواره‌كانی‌ كاركردنی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، ڕێكخراوی‌ مام ئاماده‌یی‌ خۆیان پیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌ش له‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و له‌ بواری‌ پڕۆژه‌ی‌ بچوك‌و گه‌وره‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پڕه‌نسیپ‌و یاساو ڕێنماییانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌كانی‌ پێ ڕێكده‌خرێت، هه‌روه‌ك به‌بێ جیاوازی‌ ئاماده‌یی‌ خۆیانی‌ پیشاندا بۆ پێشوازی‌ له‌ هه‌ر ڕێكخراوێك كه‌ ئاستێكی‌ باڵای‌ پیشه‌یی‌‌و بێلایه‌نی‌ كاربكات‌و خزمه‌تی‌ چین‌و توێژه‌ جیاجیاكان بكات، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست ڕێكخراوی‌ مام سه‌ركه‌وتووبێت له‌ كاره‌كانی‌‌و جێده‌ستی‌ دیاربێت له‌ كاكردن له‌ بواری‌ مرۆیی‌‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ وڵات‌و پێشخستنی‌ هه‌رێم‌و پارێزگاكه‌ماندا، كه‌ له‌م بوره‌دا وڵاته‌كه‌مان پێویستی‌ به‌ كاركردنی‌ بێ ماندووبوونی‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان هه‌یه‌.


04/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.