• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێرو گه‌رمیان، دامه‌زراوه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دهۆك به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 19ی‌ 12ی‌ 2019، به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، م.یوسف چاوشین، كاك ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێرو ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ دهۆك‌و به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتیه‌یانه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا شاندی‌ میوان له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.شێرزاد موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ دهۆك‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دیوان پێشوازیكران، پاشان سه‌ردانی‌ به‌شه‌كانی‌ ناو دیوان‌و شێوازی‌ كاركردنی‌ بۆ دانانی‌ پڕۆگرامی‌ به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌سه‌ركرانه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كانیاندا، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان‌و هاوڕێكانیان سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دهۆكیان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕه‌زا نایف، به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانه‌وه‌ پێشوازیكران، له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دهۆك باسی‌ له‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی‌ كردوو چۆنیه‌تی‌ كاركردنی‌ پڕۆگرامی‌ ئه‌لیكترۆنی‌‌و سیستمی‌ یه‌ك په‌نجه‌ره‌ی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌.

پاشان شانده‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌ردانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو به‌ساڵاچووانی‌ دهۆكیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌وه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانی‌ ڕاگه‌یاند:" ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئاڵوگۆڕی‌ ئه‌زموون‌و سودوه‌رگرتن بوو له‌ ئه‌زموونی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی‌ وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ له‌ شاری‌ دهۆك، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ له‌ پاڵ كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ تردا توانیویانه‌ شێوازێكی‌ زۆر جوان له‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستن په‌یڕه‌و بكه‌ن كه‌ ئاسانكاری‌ زۆری‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و سودمه‌ندانی‌ تۆڕی‌ پاراستن تێدایه‌، هه‌روه‌ها كاركردن له‌ به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كارو هه‌وڵێكی‌ زۆر گرنگه‌، ئومێد ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ بتوانین به‌باشی‌ ئه‌و شێوازی‌ كاره‌و پێشكه‌وتووتریش له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن په‌یڕه‌و بكه‌ین له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و ئاسانكاری‌ بۆ هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت كه‌ سوپاس بۆ خوا دۆخی‌ دارایی‌ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت". له‌ كۆتایی‌ لێداونه‌كه‌شیدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پارێزگای‌ دهۆك‌و  سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ كرد بۆ میوانداری‌‌و ئاسانكارییان له‌و دیدارانه‌داو هیوای‌ خواست ئه‌مجۆره‌ سه‌ردانه‌ هاوبه‌شانه‌ له‌ نێوان پارێزگاكاندا بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان زیاتر بێت تاوه‌كو باشتر سود له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی‌ یه‌كتری‌ وه‌رگرین‌و له‌و بواره‌ی‌ له‌ شێوێنێك ئه‌زموونی‌ باش هه‌یه‌ له‌ شوێنێكی‌ تر سودی‌ لێ وه‌رگرین.



20/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.