• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارو چالاكییه‌كانی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كراو چاره‌سه‌ری‌ پێویست بۆ گرفته‌كان ده‌ستنیشانكرا

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 25ی‌ 7ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ هۆبه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ مانگی‌ (6)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بیری‌ ئاماده‌بووانی‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ كاركردن بۆ سه‌رخستنی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ وه‌ك نمونه‌ییترین شێوازی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌و ڕزگاركردنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ خێزانه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ستراتیجه‌و هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا.

له‌ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ كاتژمێرێكدا توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ باسیان له‌ كاری‌ ڕابردووی‌ خۆیان‌و پلانی‌ داهاتوویان كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرد كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ خاوبوونه‌وه‌ له‌ ڕێڕه‌وی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و په‌سه‌ندكردن‌و ڕاهێنانی‌ خێزانه‌كاندا.

پاش تاوتوێكردنی‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌ ئه‌رێنییه‌كانی‌ چالاكییه‌كان، ڕێوشوێنی‌ پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كان خرایه‌ به‌رنامه‌وه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، ڕۆژی‌ 31ی‌ 8ی‌ 2017 به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین هه‌نگاوی‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ سیستمه‌كه‌ هاویشتووه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و په‌سه‌ندكردن و ڕاهێنانی‌ خێزانی‌ شایسته‌ بۆ له‌خۆگرتنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ خێزانه‌كانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ناچاری‌ ڕوو له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان ده‌كه‌ن، له‌و به‌رواره‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ توانیویه‌تی‌ 18 خێزان په‌سه‌ند بكات‌و 11 منداڵ بنێرێته‌ ناو خێزانه‌ جێگره‌وه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ به‌رده‌وامی‌ له‌لایه‌ن توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌رونیه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو سه‌ردانی‌ خێزانه‌كان و منداڵه‌كان ده‌كرێت‌و پشتیوانی‌ پێویبست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.


25/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.