وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێگای سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 20ی 6ی 20ی 2019، به‌ڕێز د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی‌و وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به وه‌كاله‌ت به هاوڕێیه‌تی هه‌یه‌كه له به‌ڕێزان كاك فواد سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به وه‌كاله‌ت و د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و د.حه‌مه‌دڵشاد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و كاك حه‌مید، به‌رپرسی لیژنه پزیشكیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێزان ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و به‌رپرسانی به‌شه‌كانی دیوانه‌وه پێشوازیكران.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتی‌بوو له به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بینینه‌وه‌ی هێندێك له ئه‌نجامی لیژنه پزیشكییه‌كان و شێوازی كاركردنی لیژنه پزیشكییه‌كان.
|