• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کۆبوونەوەی‌ ژمارە (٧)ی‌ ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا نوێنه‌ڕانی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ئاماده‌یبوون

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 24ی‌ 7ی‌ 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوو و نوێنه‌ری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ژماره‌ (7)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بایه‌خی‌ پرسی‌ ڕاوێژی‌ له‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌برندا خسته‌ڕوو، پاشان ئامانج‌و به‌رنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌، پاشان كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ت ‌و به‌رنامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌ دوو به‌شی‌ جیا، گفتوگۆی‌ بواری‌ جیاجیاكانی‌ كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ بواره‌كانی‌ (ماف‌و ئیمتیازی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، پاراستنی‌ منداڵ، پاراستنی‌ ژنان، چاودێری‌‌و پاراستنی‌ به‌ساڵاچووان، په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت، پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕاهێنانی‌ جۆراو جۆر).

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ دۆخێكی‌ ئارامدا گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ كرد له‌ هه‌ر بوارێكدا به‌ پێی‌ توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كان، ئامانجی‌ جیاجیا له‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ كار ده‌ستنیشانكران بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ وه‌زاره‌ت ئاماده‌ بكرێت.



24/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.