• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی‌ ئیتالی‌ ڕێككه‌وتنێك واژۆ ده‌كات بۆ خزمه‌تی‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنان سلێمانی‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 20ی‌ 6ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌رای‌ گشتی‌ چاودێڕی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و ڕێبوار ڕه‌سول، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو ڕێزان گورون، به‌رپرسی‌ ژمێریاری‌‌و به‌ڕێزان تێریزا بسكوسی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆژه‌و شوان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ ئون پونتی‌ ئیتالی‌ (unponteper - upp) واژۆكرد.

به‌ پێی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌، ڕێكخراوی‌ ناوبراو هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌ بۆ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌‌و پاشان دۆزینه‌وه‌ی‌ كار پاش ئه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ ژیانیان ئاسایی‌ بوویه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كانی‌ خۆیان.

له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند :"ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو ڕێگه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ فێركاری‌ پێدانی‌ پاره‌ی‌ كاش خزمه‌ت به‌ سودمه‌ندان ده‌كات بۆ ماوه‌ی‌ سێ مانگ، پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ كار بۆ ئه‌و ژنانه‌ ده‌ده‌زێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ژیانی‌ ئاسایی‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌و گرنگیپێدان‌و به‌رنامانه‌دایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ پلان بۆ دانراو كاره‌كانی‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت‌و ئامانجمانه‌ كاری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ هاوشانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌شه‌ بكات".


21/06/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.