• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومەر گوڵپی‌: سەرچاوەی‌ یەکەمی‌ بنەبڕکردنی‌ دیاردەی سواڵکردن ئەوەیە کە خەڵک پارەیان پێ نەدات

لە چوارچێوەی‌ میوانداریکردنی‌ لە بەرنامەی‌ (شەقام)ی‌ ڕادیۆ نەوا کە سەعات ١٢ی‌ ڕۆژی‌ یەکشەممە، ١٤ی‌ ٧ی‌ ٢٠١٩ی‌ پەخشکراو تایبەت بوو بە دیاردەی‌ سواڵ‌و دەرۆزەکردن، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند: " سەرچاوەی‌ یەکەمی‌ بنەبڕکردن‌و ڕووبەڕووبوونەوەی‌ سواڵکردن بریتیە لەوەی‌ کە خەڵک پارە نەدات بەو کەسانە لە هیچ بارودۆخێک‌و بە هیچ پاساوێک".

هەر لە بەرنامەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ئاماژەی‌ بەوە کرد کە دیاردەی‌ سواڵ دیاردەیەکی‌ جیهانیەو لە هەموو وڵاتانی‌ پێشکەوتوو و دواکەوتوو بە فۆرمی‌ جیاواز هەیە، هەربۆیە سواڵکردن تایبەت نیە بە سلێمانی‌ یان کوردستان، بەڵام پێویستە ئێمەو سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کاربکەین بۆ سنوردارکردن‌و ڕووبەڕووبونەوەی‌، هەروەک ئاماژەی‌ بەوەدا کە دۆخی‌ شەڕو ئاوارەیی‌ بەشێکە لە زیادکردنی‌ دیاردەی‌ سواڵ.

سەبارەت بە ڕێگاکانی‌ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ دیاردەی‌ سواڵ‌و دەرۆزەکردن بەڕێز بەرێوەبەری‌ گشتی‌ وتی‌: پێویستە بە سێ ڕێگا ڕووبەڕووی‌ ئەو دیاردەیە ببینەوە:
١ـ خەڵک پارە بە سواڵکەرەکان نەدات لە هیچ دۆخێک‌و لە ژێر هیچ پاساوێکدا، چونکە سەرچاوەی‌ یەکەم‌و زۆر بەهێزی‌ سواڵ پارەی‌ خەڵکە با بڕەکەش بچوک بێت، چونکە سواڵکەرەکان هەژار نین‌و کەسانێکن پیشەکەیان سواڵە.
٢ـ یاسای‌ نوێ لە پەرلەمانەوە دەربچێت بە جۆرێک دەستی‌ دادگاو دادوەرە بەڕێزەکان کراوەتر بکات بۆ سزادانی‌ ئەوانەی‌ کە سواڵ دەکەن یان سواڵ بە منداڵ‌و بەساڵاچووان دەکەن.
٣ـ دەزگاکانی‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و لایەنە پەیوەندیدارەکانی‌ تر وەک کۆمەڵایەتی‌‌و مافی‌ مرۆڤ باشتر کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەو سزادانی‌ ئەوانەی‌ کە بە شێوەی‌ گروپ‌و رێکخراو کاری‌ سواڵ دەکەن بە کەسانی‌ تر.



14/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.