• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ماڵه‌كانی‌ منداڵان و دایه‌نگه‌ حكومییه‌كانی‌ سلێمانی‌ فیستیڤاڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 17ی‌ 6ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ دایكان و باوكانی‌ منداڵان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانی‌ به‌ڕێوه‌بردو تیایدا ماڵه‌كانی‌ منداڵان و دایه‌نگه‌كانی‌ (خنجیل‌و چوارباخ‌و به‌ختیاری‌ و دایك) ژماره‌یه‌ك چالاكییان پێشكه‌شكرد.

له‌ ئاهه‌نگه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و دایه‌نگه‌ حكومییه‌كانی‌ به‌شدار له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌، گرنگی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵانی‌ بۆ دایكان و باوكان خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ :" له‌ پێناو ئاینده‌ی‌ گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌بێت گرنگی‌ و بایه‌خی‌ زۆر به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سه‌رده‌میانه‌ی‌ منداڵ بده‌ین، به‌جۆرێك كه‌ په‌روه‌رده‌ به‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ هونه‌ری‌ و زانستی‌ بزانین‌و به‌دوای‌ سه‌رچاوه‌و خول‌و ڕاهێناندا بگه‌رێین بۆ فێربوونی‌".

له‌و فیستیڤاڵه‌دا له‌ ئاماده‌كردنی‌ منداڵانی‌ ماڵه‌كانی‌ ساوایان‌و كوڕان‌و دایه‌نگه‌كانی‌ (خنجیل‌و چوارباخ‌و به‌ختیاری‌ و دایك) ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ هونه‌رو گۆرانی‌ پێشكه‌شكران، هه‌روه‌ك له‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌ی‌ منداڵانی‌ ماڵه‌كان پێشانگای‌ تایبه‌ت و كاری‌ ده‌ستی‌ منداڵان خرایه‌ ڕوو كه‌ تیایدا زیاتر له‌ 110 تابلۆ نمایشكران.


17/06/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.