• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 30ی‌ 5ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌شداری‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوبه‌ه‌ری‌ گشتی‌‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ و شادان تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆگرام له‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ ڕێگه‌ی‌ ڤیدیۆ چاته‌وه‌. 

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌بوو له‌ ڕوانگه‌ی‌ پشتیوانیه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ گرنگه‌، له‌ میانه‌ی‌ كۆبوونه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ سوپاسی‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو بۆ پشتیوانیه‌كانی‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاره‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ زۆر به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن‌و له‌ ئێسته‌دا سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر هێڵێكی‌ ڕاست‌و به‌ ئاراسته‌ی‌ ده‌ستكه‌وتی‌ زیاترو باشتر هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وه‌ك بڕیارمانداوه‌ هه‌موو توانای‌ خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌كه‌ چونكه‌ نمونه‌ییترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ له‌ده‌ستدانی‌ خێزانه‌كانیان ده‌بنه‌وه‌و ناچار ده‌بن له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان بمێننه‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی‌ خاڵه‌ ئه‌رێنیه‌كان و چۆنیه‌تی‌ گه‌شه‌پێدانیان، هه‌روه‌ك ئه‌و بوارانه‌ی‌ كاركردنی‌ ئێسته‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ كه‌ جێگه‌ی‌ پرسیاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف بوون ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا.
 


31/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.