په‌ڕه‌ی ماڵى ساوایان
ماڵى ساوایان، ته‌نها ماڵێکە له هه‌موو كوردستاندا، كه منداڵانى ته‌مه‌ن یەک رۆِژه بۆ چوار ساڵ له ئامێز ده‌گرێت، له‌م ماڵەدا هه‌موو ئه‌و منداڵه ساوایانە لە خۆدەگیرێن و چاودێرى ده‌كرێن كه به‌هه‌ر هۆكارێك دایک یان باوك یان هەردووکیان له‌ده‌ستداوه و هیچ چوارچێوەیەکى خێزانى نیە بۆ لەخۆگرتنیان.
زانیارییه پێویسته‌كان:
به‌ڕێوه‌به‌ر: لەیلا عەزیز مەولود .
ناونیشان: سلێمانی - شه‌قامی سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی به‌كره جۆ، تەنیش فەرمانگەى ناحیەى بەکرەدۆ.
ژماره ته‌له‌فون: 0533160030
چۆنیەتى وەرگرتنى منداڵ:
منداڵ لەم ماڵە وەردەگیرێت بە فەرمانى دادوەر، یان ڕاپۆرتى توێژەرانى کۆمەڵایەتى لە فەرمانگەى کۆمەڵایەتى یان هەر دامەزراوەیەکى فەرمى هاوشێوە، بەپێى پەیڕەوى ماڵەکانى دەوڵەت، ژمارە (٥)ى ساڵى (١٩٨٦).
تەمەنى منداڵ لەم ماڵەدا:
ئەم ماڵە منداڵانى تەمەن (١ بۆ ٤ ساڵ) لە خۆ دەگرێت.
بۆ وەرگرتنى لەبارەى ئامار‌و داتاى ماڵى نەوجەوانانى کوڕان سەردانى بەشى ئامار‌و زانیاریى بکە.