• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
گرنگی‌ خانه‌كان:
خانه‌كان گرنگی‌ ده‌ده‌ن به‌لایه‌نی ته‌ندروستی‌ ئه‌و منداڵ‌‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی‌ له‌ماڵی‌ كوڕان وه‌رده‌گیرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌ی ته‌ندروستی‌‌و كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستیان بۆ دابینكراوه‌، له‌م خانانه‌داشوێنی‌ نووستن‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌‌و جلوبه‌رگ‌و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌ لۆژستییه‌كانی‌ منداڵ‌ دابین كراوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ ژیان.له‌به‌شێكی‌ تری‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م خانه‌یه‌دا گرنگی‌ دانه‌ به‌لایه‌نی ڕه‌فتاری‌و كێشه‌ ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بۆ ئه‌و كاره‌ش توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها گرنگی‌ ده‌درێت به‌لایه‌نی خوێندن‌و په‌ڕوه‌رده‌یی، كه‌ گرنگی‌ زیاتر ده‌ده‌ن به‌خوێندنی‌ منداڵ‌‌و نه‌وجه‌وانه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مامۆستا هه‌یه‌ بۆ سه‌عی پێكردنی‌  منداڵه‌كان، وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌قۆناغی ئاماده‌ییدا ده‌خوێنن مامۆستای‌ تایبه‌تیان بۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانی‌ منداڵان‌و نه‌وجه‌وانه‌كان وه‌ك گرنگیدان به‌وه‌رزش‌و یاریكردن‌و مۆسیقا‌و وێنه‌كێشان‌و پله‌یسته‌یشن‌و بردنیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان‌و هاوینه‌هه‌واره‌كان‌و شوێنه‌ دێریینه‌كان، به‌شێكی‌ تری‌ كاره‌كانی‌ ناو خانه‌ی‌ كوڕان گرنگی‌ دانه‌ به‌كردنه‌وه‌ی‌ خولی هاوینه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ تواناكانی‌ منداڵ‌‌و نه‌وجه‌وانه‌كان له‌بواره‌كانی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌و كۆمپیوته‌رو وێنه‌كێشان‌و شانۆ‌و زانیاری گشتی‌‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ حه‌زو ئاره‌زووی‌ منداڵان‌و نه‌وجه‌وانان.
یان چه‌ند منداڵ‌‌و نه‌وجه‌وانی‌ بێسه‌رپه‌رشت‌و بێ دایك‌و باوك یان هه‌ر به‌هه‌مان جۆر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.

كاروچالاكییه‌كانی‌ خانه‌كان:
بۆ ئه‌وه‌ی‌ خانه‌كان ببنه‌ ماڵێكی‌ گونجاو، تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی‌و نزیك له‌ژیانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن خێزان، له‌ڕێگه‌ی‌ پرۆگرام‌و چالاكی‌ جۆراو جۆر، خانه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ خوڵقاندنی‌ كه‌شێكی‌ خۆش تا ئه‌و ئاسته‌ی‌ منداڵه‌كان هه‌ست به‌ته‌نهایی‌ یان نامۆی‌ نه‌كه‌ن، ئه‌مش له‌ڕێگه‌ی‌ بوونی‌ كه‌مپی هاوینه‌ له‌مانگه‌كانی‌ (7)‌و (8)ی‌ هه‌موو ساڵێك، ئه‌ویش به‌مانه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵیاندا بۆ چالاكی منداڵه‌كان له‌كاتی‌ پشووی‌ قوتابخانه‌كان له‌هاویندا وه‌ك: سه‌ردانیكردنی‌ سه‌رنته‌ر‌و خوله‌كانی‌ فێربوونی‌ زمانی‌ (ئینگلیزی‌و كۆمپیوته‌ر)، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری یۆگا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ باری ده‌روونیان، وه‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ گه‌شت‌و گوزار‌و پاركه‌كانی‌ ناو شار له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ربردن‌و دابینكردنی‌ كاتێكی‌ خۆش بۆیان، یان ناردنه‌وه‌یان بۆ ناو خێزان‌و كه‌س‌و كاریان له‌پشووی‌ هاویندا گه‌ر خۆیان ویستیان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ چاودێری‌ وردی‌ توێژه‌ره‌كانه‌وه‌.
یه‌كێكی‌ تر له‌ كاره‌گرنگه‌كانی‌ خانه‌كان پرۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئه‌نجامدانی‌  سه‌ردان‌و توێژینه‌وه‌ بۆ خێزانانه‌كانی‌ سوودمه‌نده‌كان له‌ناو خانه‌و منداڵانی پڕۆژه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خانه‌كان،كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ منداڵان‌و نه‌وجه‌وانانه‌ بۆ ناو خێزان، كه‌ زۆربه‌ی‌ كات ئه‌و منداڵ‌‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی‌ كه‌ له‌ناو خانه‌دان پاش توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ورد كه‌ سه‌لامه‌تیان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ پارێزراوبێت ده‌درێنه‌وه‌ به‌كه‌سوكاریان،وه‌ك (مام‌و پور‌و باوه‌پیاره‌و خوشك‌وبرا) ئه‌م منداڵانه‌ مانگانه‌ بڕێك پاره‌یان بۆ سه‌رف ده‌كرێت وه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ مانگانه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ خانه‌كان سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێن‌و سه‌ردانیان ده‌كرێت گرنگیان پێده‌درێت،هه‌روه‌هانووسینی ڕاپۆرت ده‌رباره‌یان له‌لایه‌ن توێژه‌ری‌  خانه‌كانه‌وه‌، وه‌ سه‌ردانیكردنی‌ خوێندنگه‌ی‌ منداڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ئاستی‌ خوێندن‌و جۆری هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌خوێندنگه‌دا. سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ ڕۆژانه‌ی‌ منداڵه‌كان له‌ناو خانه‌دا له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له‌خانه‌ی‌ كچاندا گرنگی‌ به‌چه‌ند چالاكییه‌ك ده‌درێت، كه‌ تایبه‌تن به‌كچان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی‌ ئه‌وانیش راهێنان‌و فێركردنیانه‌ له‌كاروباره‌كانی‌ به‌رێوه‌بردنی‌ خێزان‌و دروستكردنی‌ خواردن‌و دروومان‌و كاری‌ ده‌ستی‌‌و چه‌ندینی‌ تر.
ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی‌ مامۆستاو توێژه‌رانی‌ ناو خانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌پێناو پێگه‌یاندیان وه‌ك تاكێكی‌ سوودبه‌خش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.



   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.