مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ له‌خانه:
وه‌رگرتن‌و دابڕانی منداڵ به‌پێی یاسای خانه‌ی ده‌وڵه‌ت ژماره (5)ی ساڵی (1986)ه، كه پێكهاتووه له‌چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسایی، چه‌ند مه‌رجێكیشی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی منداڵ، له‌هه‌مانكاتدا مه‌رجی تری هه‌یه بۆ دابڕاندنی له‌خانه.
وه‌رگرتن‌و دابڕانی منداڵ له‌خانه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌بێت كه له‌سێ كه‌س پێكهاتووه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری خانه وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌و دوو توێژه‌ریش وه‌ك ئه‌ندام، ئه‌م لیژنه‌یه دوای به‌دواداچوون‌و به‌پێی مه‌رجه‌كان بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتن‌و وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و منداڵانه ده‌ده‌ن له‌خانه‌دا، به‌پێی یاسا.