هۆبه‌ی ماف‌و داواكارییه‌كان:
به‌دواداچوونی سه‌رجه‌م داد‌و داواكارییه یاساییه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا‌و سكاڵای هاوڵاتیان له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران‌و به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌بریكارنامه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شی یاسایی ئه‌م كارانه ده‌كات:
1- پێشكه‌شكردنی ڕاوێژی یاسایی بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان.
2- داڕشتن‌و ڕێكخستنی سه‌رجه‌م گرێبه‌ستییه‌كانی به‌كرێگرتنی خانوو بۆ فه‌رمانگه‌كان.
3- رێكخستن‌و ئاماده‌كردنی فایلی دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان به‌مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی له‌ڕووی یاساییه‌وه.
4- به‌شداریكردنی فه‌رمانبه‌رانی یاسایی له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا پاڵپشت به ( یاسای رێككاری فه‌رمانبه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت) .