ئه‌م سه‌نته‌ره كه ناوه‌ندێكی فێركارییهو له‌به‌رواری (25-2-2008) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌م سه‌نته‌ره جگه له‌كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی پڕۆگرامه‌كانی زانستی كۆمپیوته‌ر بۆ نابینایان له‌ماوه‌ی ده‌وامی فه‌رمیدا واڵایه بۆ ئه‌و نابینایانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌كه‌ن.
ئامانج له‌م سه‌نته‌ره گه‌شه‌پێدانی تواناكانی نابینایان‌و فێركردنی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێته به‌نابینایان به‌شێوازی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی نابینایانیش بتوانن له‌و ته‌كنه‌لۆژیا جیهانییه پڕ بایه‌خه سوودمه‌ندببن، وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی دیكه به‌كاری بهێنن.
شێوازی سه‌نته‌ره‌كه:
ئه‌م سه‌نته‌ره له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كار زیاتر له (30) كۆمپیوته‌ر دابینكراوه وه هێڵی ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌ر لهكۆمپیوتهرهكان به‌ستراوه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان دوو پرۆگرامی گرانبه‌هاو تایبه‌تمه‌ند لهدهنگو نووسینی بڕاییله له‌ڕێگه‌ی ئامێری (ڤایبرۆ) كه ڕاسته‌وخۆ پڕۆگرامه‌كان ده‌كات بهدهنگو نووسینی بڕاییل.
چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری رۆشنا :
1- كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی ئامێری كۆمپیوته‌ر بۆ نابینایان بۆ ئه‌و
پڕۆگرامانه‌ی نابینایان ده‌توانن به‌كاریبهێنن.
2- چاپكردنی (65) كتێب بهڕێنووسیی بڕاییل بۆ په‌یمانگه‌ی ڕووناكی بۆ نابینایان.
3- چاپكردنی كۆمه‌ڵێك په‌رتووكی جۆراوجۆر وه‌ك (چیرۆك ـ یاسا ـ زمانه‌وانی ـ زانیاری تایبه‌ت به‌مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌هاوكاری خانه‌ی سمۆره‌و مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی).
4- ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی فێركردنی كۆمپیوته‌ر به‌خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی ڕووناكی بۆ نابینایان له‌پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی به‌گوێره‌ی خشته‌ی وانه‌كانیان.
5-كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی كتێبی ده‌نگی له‌سه‌ر كاسێتو سیدی بۆ نابینایان.