• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
لاپه‌ڕه‌ی‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان

وێنه‌ی‌ قوتابیان‌و مامۆستایان په‌یمانگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و په‌رله‌مانتاران، 2016.

 ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ له‌ساڵی‌ (1982-1983) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار‌وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، كه‌ ناوه‌ندێكی‌ په‌روه‌رده‌ی‌و ڕاهێنانی‌ نابیستانه‌، له‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌یی نوێ‌‌و هاوكات فێركردنی‌ نابیست به‌زمان‌و هێما‌و ئاماژه‌، كه‌ له‌قۆناغه‌كانی‌ باخچه‌ی‌ ساوایان تا قۆناغه‌كانی‌ خوێندنی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌گرێته‌وه‌

زانیاریی‌ پێویست:
به‌ڕێوه‌به‌ر: به‌هار عه‌بدوڕه‌حیم نه‌جم/ به‌كالۆریۆس له‌ زانستی‌ ده‌روونناسی‌.
ناونیشان: سلێمانی‌ - گردی‌ جۆگه‌، خوار ئاماده‌یی‌ هه‌ڵكه‌وتی‌ كوڕان.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533231697

باخچه‌ی‌ ساوایانی نابیست:
باخچه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌منداڵانی‌ نابیست، كه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ته‌مه‌نی‌ خوێندن، له‌م باخچه‌یه‌دا منداڵ‌ ئاماده‌ده‌كرێت بۆ په‌یمانگه‌.
په‌یمانگه‌كه‌ سه‌ره‌تا خوێندنگه‌یه‌ی سه‌ره‌تایی بووه‌، واته‌ ساده‌و ساكار بووه‌ له‌ڕووی شوێن‌و هه‌بوونی‌ كارمه‌ندو مامۆستا‌و توێژه‌رو وه‌رگرتنی‌ خوێندكار، ناو په‌یمانگه‌ سه‌ره‌تا به‌ناوی‌ په‌یمانگه‌ی‌ هیوای‌ كه‌ڕوڵاڵانه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌پاش چه‌ند ساڵێك ناوه‌كه‌ی‌ گۆڕدرا به‌په‌یمانگه‌ی‌ هیوای‌ نابیستان، ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ وه‌ك هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی دیكه‌ی‌ بنه‌ره‌تی به‌پێی‌ سیستمی نوێی‌ په‌روه‌رده‌ له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی‌ تا پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی تێدایه‌، شێوازی خوێندن تێدا زمانی‌ ئاماژه‌‌و هێما‌و جوڵه‌ی‌ لێوه‌ بۆ خوێندكاران، كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا‌و ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پڕۆگرامی خوێندن ده‌وترێته‌وه‌.
خوێندكاران به‌پێنج وانه‌ی‌ زانستی‌‌و زمانه‌وانی‌‌و هونه‌ری‌و وه‌رزش ئاشنا ده‌كرێن.
ئامانجی‌ په‌یمانگه‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و فێركردنی‌ خوێندكاری نابیسته‌ به‌زمانی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌كو هه‌موو خوێندكارێكی‌ ئاسایی قۆناغه‌كانی‌ خوێندن ته‌واو بكات به‌هه‌مان پڕۆگرامی خوێندنی‌ په‌روه‌رده‌.

مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتن:
وه‌رگرتنی‌ خوێندكاری نابیست له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌په‌یمانگه‌ دیاری ده‌كرێت، كه‌ مه‌رجه‌ خوێندكار نابیست بێت، یاخود كه‌مبیست بێت، وه‌ هیچ كه‌مئه‌ندامییه‌كی جه‌سته‌یی‌و ژیری نه‌بێت‌و بتوانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت‌و توانای‌ فێربوونی‌ هه‌بێت‌و دانیشتوی سنوری شاری سلێمانی‌ بێت‌و ناونیشانی‌ ته‌واو‌و شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی دیاری هه‌بێت، به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ پزیشكی‌ كه‌ ده‌ستنیشانی‌ ئاستی‌ نه‌بیستنی‌ دیاری بكات، وه‌ به‌و پێیه‌ خوێندكار وه‌رده‌گیرێت.
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.