په‌یمانگه‌ی ئاوات به‌شێكه له‌به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامان، سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م په‌یمانگه‌یه تایبه‌ته به‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی بیركۆڵ، كه دواكه‌وتنی ژیرییان هه‌یه، به‌هۆكاری زكماكی یان كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر دروستبوونی كۆرپه‌له.
ئه‌م په‌یمانگه‌یه له (6-1-1984) دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا له‌ناو زانكۆی سلێمانیدا بووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بیركۆڵی سنووری شاری سلێمانی تێدا سوودمه‌ند بوون، په‌یمانگه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی (k-r-o) چه‌ند ژوورێكی بۆ دروستكرا‌و ئاوه‌دان كرایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌مان رێكخراوه‌وه كه‌لوپه‌لی په‌یمانگه‌كه دابینكرا، به‌م شێوه‌یه په‌یمانگه ده‌ستیكردووه به‌چالاكییه‌كانی كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، پاشان رێكخراوی یونیسێف هه‌ڵسا به‌چاككردن‌و گه‌وره‌كردنی بینای په‌یمانگه له (13-1-2001) پاش ته‌واوبوون‌و ئاماده‌كردنی بۆ پێشوازی منداڵانی بیركۆڵ.
ئه‌و بیركۆڵانه‌ی كه دێنه په‌یمانگه ده‌چنه خانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان) كه جێی زاراوه‌ی (كه‌مئه‌ندام)ی گرتووه‌ته‌وه‌و بریتین له‌منداڵانی (بیركۆڵ ـ ئیفلیجی مێشك ـ داون)، ئه‌وانیش په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تییان پێویسته له‌رێی دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر گروپه‌كان به‌پێی پله‌به‌ندییان (ساكار ـ ناوه‌ند ـ تووند)ه‌وه به‌وانه‌وتنه‌وه‌ی تایبه‌ت‌و ڕێنمایی‌و چاودێری تایبه‌ت.
ئامانج له‌م په‌یمانگه‌یه چاودێریكردنی منداڵانی بیركۆڵ‌و فێركردنیانه به‌پێی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌منداڵانی بیركۆڵ به‌پێی توانا‌و ڕاده‌ی ژیری هه‌روه‌ها ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی راست‌و گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه‌یان به‌بێ پشتبه‌ستن به‌خه‌ڵكانی تر.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن:
ـ ته‌مه‌نی سوودمه‌ند ده‌بێت له‌نێوان (6 بۆ 18) ساڵدا بێت.
ـ كه‌موكوڕی جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه به‌رده‌وام پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت.
ـ په‌ركه‌می له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
ـ پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌ڕووی پاكوخاوێنییه‌وه.
ـ كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی ته‌نها بیركۆڵی بێت، یاخود ته‌نها یه‌ك له‌و جۆره كه‌م ئه‌ندامییه‌ی هه‌بێت.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌منداڵانی بیركۆڵ ده‌كرێت.
1- په‌روه‌رده‌یی‌و فێركردن‌و ڕاهێنان: ئه‌م ئه‌ركه له‌ئه‌ستۆی مامۆستایانی په‌یمانگه‌دایه.
2- كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی: له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییه‌وه پێشكه‌ش به‌بیركۆڵان‌و خێزانه‌كانیان ده‌كرێت.
3- ته‌رفیهی: به‌پێی خشته‌ی تایبه‌ت سه‌یران‌و چوونه‌ده‌ره‌وه سازده‌كرێت بۆ بیركۆڵان, وێڕای سازكردنی ئاهه‌نگی قه‌شه‌نگ له‌بۆنه‌و یاده پیرۆزه‌كاندا.
4- خزمه‌تگوزاری هاتووچۆ: ئه‌ركی هاتووچۆكردنی سوودمه‌ندان له‌ماڵه‌وه بۆ په‌یمانگه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕێگه‌ی (پاصی تایبه‌ت) به‌په‌یمانگه.
5- به‌شداری پێكردنی منداڵان له‌فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانی منداڵاندا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ساڵانه ساز ده‌كرێت.
میكانزمی وه‌رگرتن له‌په‌یمانگه:
پاش وه‌رگرتنی بیركۆڵ به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنی منداڵ كه پێكدێت له (مامۆستا ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ر یان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پاش ناردنیان بۆ (لیژنه‌ی ده‌ست نیشانكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، پاشان به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی ژیریان دابه‌ش ده‌كرێن بۆ سێ پۆل (ساكار ـ ناوه‌ند ـ توند).
ــ پۆلی ساكار:
منداڵانی ئه‌م پۆله ڕاده‌ی ژیریان له‌نێوان (50 بۆ 75) پله‌دایه بۆ فێركردنیان، هه‌یه به‌پێی پڕۆگرامی تایبه‌ت.
ــ پۆلی ناوه‌ند:
منداڵانی ئه‌م پۆله ڕاده‌ی ژیریان (25 بۆ 50) پله‌دایه، ریَِنمایی كردن‌و ڕاهێنان ده‌به‌سترێت.
- پۆلی توند:
منداڵانی ئه‌م پۆله ڕاده‌ی ژیریان له‌نێوان (0 بۆ 25) پله‌دایه، به‌به‌رده‌وامی پێویستیان به‌چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌یه.