فرۆشتنی کەل و پەلی زیادەولەکارکەوتوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزکای سلێمانی هەموو ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە خواستی کڕینیان هەیە، هەڵدەستێت بە فرۆشتی ژمارەیەک کەلوپەلی زیادەی لەکارکەوتوو بە پێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان( ژمارە 1ـی ساڵـی2021) بەڕێگەی زیاد کردنی ئاشکرا، لە ڕێکەوتـی 30ـی 7ـی2024 کاتژمێر 10:00 خولەکی سەر لەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە گەڕەکی بەکرەجۆ.
هەرکەسێک ئارەزومەندە بالە کات و شوێنی دیاری کراو ئامادەبێت .
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترو لیستی کەل وپەلەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن.
تێبینی :
①بەشدار بوو 1000,000 یەک ملیۆن دینار وەک بارمتەی یاسای لێوەردەگیرێ .
②بەشدار بوو دەبێت کارتی نیشتیمانی یان ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری پێبێت.
③ئەوکەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەی لێ وەردەگیرێت وەک کرێی خزمەتگوزاری.
④پێویستە ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆدەر دەچێت لەماوەی 3 ڕۆژدا کەل و پەلەکان بگوازێتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
2ـی 7ـی2024