بەڕێوەبەرایەتی گشتی سێ پۆستی بەتاڵ لەڕێگەی هەلی چونیەک بڵاودەکاتەوە.
بەپێی گشتاندنی ژماره (1509) له ڕێکەوتی (9ـی5ـی2024)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی كێبڕكێ‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی چونیه‌ك بۆ كارمه‌ندان پۆستی به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی :-
🔷هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان / 116
🔷دایەنگەی خنجیل
🔷دایەنگەی چوارتا
له سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی پڕ ده‌كاته‌وه، كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌توانن سی ڤی خۆیان له ماوه‌ی (10)ڕۆژدا ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی بكه‌ن بۆ به‌شداری له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كان.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌و بەڕێزانەی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی پۆستی به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی (هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان / 116، دایەنگەی خنجیل ، دایەنگەی چوارتا) لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە ماوەی (10) ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
① هەر بەڕێزێک سیڤی کەسی پێشکەش دەکات پێویستەلەڕەگەزی( مێ) توێژەری کۆمەڵایەتی یان دەروونی بێت و لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بێت.
②هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس خزمەتی لە 10ساڵ کەمتر نەبێت، شارەزایی لە بواری پاراستنی منداڵ و یاسا‌و ڕێنمایەکان هەبێت.
③ شارازا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو باشترە جگە لەزمانی دایک زمانی تریش بزانێت
④ هەر بەڕێزێک ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی (10)ڕۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە ، ژیان و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن .
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
13ـی 5ـی 2024