ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە بۆ ئەو خێزانانەی منداڵی (ئۆتیزم)یان هەیە.
بەمەبەستی کۆکردنەوەی داتاو زانیاریی پێویست لە سەر منداڵان و تووشبوانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان لە سنوری قەزای شارباژێڕو دەوروبەری و سودوەرگرتن لەو زانیاریانە بۆ دانانی بەرنامەو پلان و دەرکردنی بڕیارو ڕێنمایی نوێدا ، بەشی پلان و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ئاگاداری ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە تووشبوی خودتەنهایی (ئۆتیزم)یان هەیە لە بەرواری ( 12ـی 3ـی 2024)ەوە بۆ ماوەی مانگێک سەردانی لیژنەکانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاریی بۆ منداڵەکانیان، بە ڕەچاوکردنی ئەم زانیارییانەی خوارەوە:
یەکەم/ بەڵگەنامە پێویستەکان و کاتەکانی تۆمارکردن:
١ـ وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی تووشبوو بە ئۆتیزم.
٢ـ وێنەیەک لە کارتی زانیاری خێزان.
٣ـ وێنەیەک لە لیژنەی پزیشکی یان ڕاپۆرتی پزیشکی کە پیشانی بدات منداڵەکە ئۆتیزمی هەیە.
٤ـ یەک وێنەی کەسی تووشبوو بە ئۆتیزم.
٥ـ کاتەکانی تۆمارکردن: لە ڕۆژانی یەکشەممە بۆ چوارشەممە، سەعات (8.30 بۆ 1.00).
دووەم/ شوێنەکانی پڕکردنەوەی فۆرم و ناونیشان:
ناونیشان: شارۆچکەی چوارتا، بینای دایەنگەی چوارتا، ژمارە تەلەفوون( ٠٧٧٠٢٢١٠٢١٨)