🔴بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێنج پۆست بە کێبڕکێی سیڤی پڕدەکاتەوە.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمهندانی سنوری بهڕێوهبهرایهتی گشتیمان دهكات، ئهوانهی ئارهزوومهندن به وهرگرتنی پۆستی بەرپرسی هۆبەکانی (پلان و بەدواداچون ، خزمەتگوزاری)ـی لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و هۆبەکانی (یاسا ،پلان وبەدواداچوون ، خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ ، زانیارییه كهسیو تواناییهكانیان به(C.V) ئاراستهی (بهڕێوهبهرێتی كارگێڕی) بكهن له دیوانی بهڕێوهبهرایهتی گشتیمان به مهبهستی بهشداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنهوهی ئهو پۆستانە، به ڕهچاوكردنی ئهم مهرجو تایبهتمهندیانهی خوارهوه:
مەرجی وەرگرتنی پۆستەكان بە(C.V)
🔶هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كەمئەندامان:
🔵یەكەم/هۆبەی پلان و بەدواداچوون
١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (كۆمەڵناسی یان دەرونناسی، ئامار ،كارگێڕی) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.
٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە (٥) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم (١٤)ساڵ كەمتر نەبێت.
٣/ شارەزایی هەبێت لە كاری بەڕێوەبردن و دانانی پلان وبەدواداچوونی گشت كارەكان لە چوارچێوەی پلان و ڕێنمایی و ئامارو كاری بەدواداچوونی هەمیشەیی.
٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.
٥/ هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی ( 10 ) ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە پێویستە سیڤی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری كارگێڕی و سكرتێری لیژنە بكرێت.
🔵دووەم/هۆبەی خزمەتگوزاری
هەركەس ئارەزوومەندە بە بێ (C.V) و لاری نەبوونی بەڕێوەبەرەكانیان دەبێت،هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگاو ئامادەیی پیشەیی یەكان وئامادەیی بێ.
🔶هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی چەمچەماڵ:
🔵یەكەم/هۆبەی یاسا:
١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (یاسا) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی
گشتیمان.
٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە (٥) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت.
٣/ شارەزایی تەواوی هەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی كاروباری یاساو ڕێنماییەكان.
٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.
٥/ هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی ( ١٠ ) ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە پێویستە سیڤی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری كارگێڕی بكات.
🔵دووەم/هۆبەی پلان و بەدواداچوون
١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (كۆمەڵناسی یان دەرونناسی، ئامار ،كارگێڕی) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.
٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە (٥) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم (١٤)ساڵ كەمتر نەبێت.
٣/ شارەزایی هەبێت لە كاری بەڕێوەبردن و دانانی پلان وبەدواداچوونی گشت كارەكان لە چوارچێوەی پلان و ڕێنمایی و ئامارو كاری بەدواداچوونی هەمیشەیی.
٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.
٥/ هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی (۱۰) ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە پێویستە سیڤی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری كارگێڕی و سكرتێری لیژنە بكرێت.
🔵سێیەم/هۆبەی خزمەتگوزاری
هەركەس ئارەزوومەندە بە بێ (C.V) و لاری نەبوونی بەڕێوەبەرەكانیان دەبێت،هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگاو ئامادەیی پیشەیی یەكان وئامادەیی بێ.
ڕاگهیاندنی بهڕێوهبهرایهتی گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی.
23ـی کانوونی دووەمی /2024