دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەرحەیاتی دیاری کرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی بەڕێز لە خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات ، هەر هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی کەمئەندامی وەردەگرێت و فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانە (بەرحەیاتی) پڕنەکردۆتەوە ڕۆژی پێنجشەممە، 18ـی 1ـی2024 ، کۆتا ڕۆژ دەبێت و هەر هاوڵاتیەک تا ئەو بەروارە ئامادە نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت لە ڕاوەستانی مووچەکەی. لەگەڵ ڕێزدا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
16ـی کانوونی دووەمی/ 2024
|