• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
بە ڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ژمارەیەک پۆستی‌ بەتاڵ بە کێبرکێ پڕ دەکاتەوە

وەک پڕەنسیپێکى کارگێڕى باش و گونجاو کە پەیڕەوى لێ دەکات بۆ پڕکردنەوەی‌ پۆستە بەتاڵەکان لە ڕێگەی‌ ڕەخساندنی‌ هەلی‌ چون یەک بۆ کارمەندان‌، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ۱۳ پۆست بە کێڕکێ پڕ دەکاتەوە کە بەهۆکاری‌ جیاجیا ئەو پۆستانە بەتاڵ بوون.


بەپێی‌ گشتاندن و ئاگادارییەک کە ژمارە (٤٢٢٨) بەرواری‌ (١١ـی‌ ١٠ـی‌ ٢٠٢٣)ی‌ لەسەرە، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ داوا لەو کارمەندانە دەکات کە ئارەزوو مەندن پوختەی‌ ژیان‌و تواناییەکانی‌ خۆیان(cv) لە ماوەی‌ (١٠)ڕۆژدا ئاراستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ کارگێڕی‌ بکەن بەمەبەستی‌ پڕکردنەوەی‌ سیانزدە پۆستی‌ بەتاڵ لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی،  چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ، ئەمەی‌ خوارەوە دەقی‌ ڕاگەیەنراوەکەیە:


پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌تاڵ


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ ئەم پۆستانەی‌ خوارەوە کە بە هۆکاری‌ جیاجیا بەتاڵ دەبن، لەماوەی‌ (١٠)ڕۆژدا لە ڕۆژی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ئەم ئاگادارییەوە، زانیارییه‌ كه‌سی‌‌و تواناییه‌كانیان بە (c.v) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌یاندا، پۆستە بەتاڵەکانیش ئەمانەی‌ خوارەوەن:


🔴 لە بەڕێوەبەایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی.

بەرپرسی پۆستەکانی (پلان و بەدواداچون ، کۆگا، خزمەتگوزاری).


🔵 مەرجەکان بۆ هۆبەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی :


🔸یەكەم /هۆبەی پلان و بەدواداچوون

١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (كۆمەڵناسی یان دەرونناسی، ئامار ،كارگێڕی) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە  (٥) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم (١٤)ساڵ كەمتر نەبێت.

٣/ شارەزایی هەبێت لە كاری بەڕێوەبردن و دانانی پلان وبەدواداچوونی گشت كارەكان لە چوارچێوەی پلان و ڕێنمایی و ئامارو كاری بەدواداچوونی هەمیشەیی.

٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


🔸دووەم/هۆبەی كۆگا

١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (كارگێڕی گەنجینە،كارگێڕی كار، دارایی ، پیشەیی) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

٢/ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم (١٤)ساڵ كەمتر نەبێت.

٣/ شارەزایی تەواویان هەبێت لە بەڕێوەبردنی كاروباری گەنجینە بە پێی یاساو ڕێنماییەكان.

٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


🔸سێیەم/هۆبەی خزمەتگوزاری/ هەركەس ئارەزوومەندە بە بێ (C.V) و لاری نەبوونی بەڕێوەبەرەكانیان دەبێت،هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگاو ئامادەیی پیشەیی یەكان وئامادەیی بێ

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


🔴لەبەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.

بەرپرسی پۆستەکانی (پلان ، هێڵی116، خزمەتگوزاری ، دایەنگەی خنجیل ، گەنجینە، ماڵی منداڵانی کچان ٥-١٢ساڵ).


هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی:

🔸یەكەم/هۆبەی پلان و بەدواداچوون

١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (كۆمەڵناسی یان دەرونناسی، ئامار ،كارگێڕی) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە  (٥) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم (١٤)ساڵ كەمتر نەبێت.

٣/ شارەزایی هەبێت لە كاری بەڕێوەبردن و دانانی پلان وبەدواداچوونی گشت كارەكان لە چوارچێوەی پلان و ڕێنمایی و ئامارو كاری بەدواداچوونی هەمیشەیی.

٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


🔸دووەم/ هۆبەی دایەنگەی خنجیل:

١/ هەركەس ئارەزوومەندە ( ڕەگەزی مێ) پێویستە دەرچووی (كۆمەڵناسی یان دەرونناسی) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان .

٢/ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت، شارەزاری لەبواری پاراستنی مناڵ و یاسا و ڕێنمایی ماڵەكان هەبێت.

٣/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


🔸سێیەم/ هۆبەی ١١٦

١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (كۆمەڵناسی یان دەرونناسی) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان .

٢/ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت، شارەزاری لەبواری پاراستنی مناڵ و یاسا و ڕێنماییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەبێت كە بە هەواڵگری وەریدەگرن هەبێت.

٣/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


🔸چوارەم/هۆبەی خزمەتگوزاری

هەركەس ئارەزوومەندە بە بێ (C.V) و لاری نەبوونی بەڕێوەبەرەكانیان دەبێت،هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگاو ئامادەیی پیشەیی یەكان وئامادەیی بێ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


🔴لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی.

بەرپرسی پۆستەکانی( پەیمانگای ئاوات، پەیمانگای هانا ، هۆبەی یاسایی).


هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كەمئەندامان:

🔸یەكەم/هۆبەی یاسا:

١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (یاسا) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی 

گشتیمان.

٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە  (٥) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت.

٣/ شارەزایی تەواوی هەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی كاروباری یاساو ڕێنماییەكان.

٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


🔸دووەم: هۆبەی پەیمانگاكان:

١/ هەركەس ئارەزوومەندە پێویستە دەرچووی (كۆمەڵناسی یان دەرونناسی، كاری كۆمەڵایەتی ،پەروەردەی تایبەت یاخود فێركار بێت بەمەرجێ خزمەتی لە (٥) ساڵ كەمتر نەبێت ) بێت و فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە  (٥) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت.

٣/ شارەزایی تەواوی  هەبێت لە كاری بەڕێوەبردنی پەیمانگابە پێی تایبەتمەندی پەیمانگاكە و جێبەجێكردنی یاساو ڕێنمایی و سیستەمی پەیمانگا   .

٤/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


🔴 بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی دەربەندیخان.

پۆستی (یاریدەدەری بەڕێوەبەر).

🔵مەرجەکان

۱/ زانیاری و  شارەزایی تەواوی هەبێت لە زانستی ئیدارە و ڕێكخستن و ڕێنماییەكانی تایبەت بە كارگێڕی، فەرمانبەر بێت لە سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

٢/ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا لە  (٨) ساڵ كەمتر نەبێت (دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر)، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بكالۆریۆس (١٢) ساڵ كەمتر نەبێت ، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لە (١٤) ساڵ كەمتر نەبێت.

٣/ شارەزا بێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و جگە لە زمانی دایك باشترە زمانێكی تر بزانێت.


ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

24ـی تشرینی یەکەمی /2023



24/10/2023
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.